ئه‌حمه‌د شه‌رع: تره‌مپ باسی له‌ رۆڵی سوریا كردوه‌ له‌ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ له‌ لوبنان
  2026-06-21       150       

ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی سوریا رایده‌گه‌یه‌نێت، قسەكه‌ی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا لێكدانەوەی هەڵەی بۆ كراوە؛ ئەو باسی رۆڵی سوریای كردوە لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە لە لوبنان.

ئاوێنه‌: ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا، لە چاوپێكەوتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند، دۆناڵد ترەمپ نیگەرانی خۆی لە دۆخی لوبنان دەربڕیوە و دەیەوێت شەڕ لەوێ کۆتایبێت.

وتیشی، ئه‌و باسی لە رۆڵی سوریا کردوە لە دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتیانە، بەڵام لێدوانەکەی بە هەڵە لێکدرایەوە وەک ئەوەی سوریا سبەی بەیانی هێرشبکاتە سەر لوبنان.

هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، دەکرێ پشت بە سوریا ببەسترێت بۆ چارەسەری ئەرێنی بە دەستپێکردنەوەی پشتیوانییەکانی بۆ دەوڵەتی لوبنان و پتەوکردنی دامەزراوە فەرمییەکان و دامەزراندنی پەیوەندی نێوان هێزەکانی لوبنان بە حزبوڵاشەوە، چونکە چارەسەری پارچە پارچە پڕە لە کێشەی گەورە.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئێمە رۆژانە دەستمان بۆ لوبنان درێژ دەکەین، دۆخی سوریاش ئامرازی زۆری هەیە بۆ دروستكردنی کاریگەری ئەرێنی لەناو لوبنان.

ئه‌حمه‌د شه‌رع وتیشی، ئەمە بە پلەی یەکەم پەیوەستە بە کۆدەنگی لوبنانیەكان، سوریا ئاسایش و سەقامگیری لوبنانی بەلایەوە گرنگەو هەر ناسەقامگیرییەک لە لوبنان کاریگەری لەسەر سوریا دەبێت و بە پێچەوانەشەوە.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌، من باوەڕم بە دیالۆگ هەیە چونکە هەر داخستنێكی بەو مانایە دێت کە جێگرەوەكەی شەڕە.

سه‌رۆكی سوریا وتیشی، ئێمە دەمانەوێت کێشەی حزبوڵا چارەسەر بکرێت و لوبنان بە زیندویی بمێنێتەوە، ئامادەین لەگەڵ هەمو لایەک دابنیشین.

به‌ بڕوای ئه‌حمه‌د شه‌رع، كاتی ئەوە هاتوە ناوچەكە کۆتایی بە شەڕ و ململانێکانی خۆی بهێنێت و بەرەو گەشەپێدان و ئاوەدانکردنەوە هەنگاو بنێت.

ئه‌و قسانه‌ی سه‌رع دوای ئه‌وه‌ هاتن كه‌ ئەمڕۆ جارێكی تر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا بە كەناڵی فۆكس نیوزی راگەیاند، لە ئیسرائیل بێ هیوا بوم؛ ئەوان ناتوانن هیچ بکەن بەبێ روخاندنی بیناکان لە لوبنان، وتیشی، نزیکم لە رادەستکردنی شه‌ڕی حزبوڵای لوبنان بە سوریا و پێدانی هێز بە ئەحمەد شەرع سەرۆكی سوریا.

زۆرترین بینراو
عەلی زەیدی لەسەر هێرشەکانی سەر هەولێر هاتەدەنگ و هەڕەشە دەکات
قەیرانی دادوەری لە هەرێمی کوردستان؛ کێشەی دەستوەردانی حزبی و دابەشکردنی پۆستەکان گەیشتووەتە لوتکە
سوپای پاسداران هەڕەشەی توند لە کوەیت دەکات
تاران دەرگای گفتوگۆ دادەخات؛ ململانێی سەربازیی ئەمریکا و ئێران بە ئاڕاستەی نادیاردا دەڕوات
هاوسەرۆکی پژاک: گۆڕانکارییەکانی ناتۆ هەڵوێستی تورکیای بەرامبەر ئێران گۆڕیوە و ناوچەکە بەرەو جەنگێکی گەورە دەچێت
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق: ده‌ست به‌سه‌ر 25 ملیار دیناری دیكه‌ی عێراقی، 200 هەزار دۆلار و بڕێك زێڕدا گیرا
باڵیۆزخانەی ئەمریكا: دروستبونی كێشه‌ بۆ گه‌شتكردن و داخستنی ئاسمانی عێراق چاوه‌ڕوانكراوه‌
وه‌زاره‌تی كاره‌با: به‌هۆی گرفتێكی ئه‌منییه‌وه‌ له‌ كێڵگه‌ی كۆرمۆر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه‌مبوه‌وه‌
شاندی ئیمرالیی ده‌م پارتی دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌فدی ئاكه‌په‌و مه‌هه‌په‌: ده‌مانه‌وێت چاومان به‌ ئۆجــه‌لان بكه‌وێت
نه‌وت و كانزاكانی هه‌ولێر رێكاری نوێی بۆ دابه‌شكردنی غاز راگه‌یاند
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×