وەک پیاوێکی کاریزماتیک وەسف دەکرێت کە ئەندامانی پارتی کرێکاران هیواکانیان لەسەر ئەو هەڵجنیوە بۆ چاککردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەم پارتە لەگەڵ دەنگدەران.
ئەندی بێرنهام، دوو جار ڕکابەریی سەرکردایەتی پارتی کرێکاری دەسەڵاتداری بەریتانیای کردو سەرکەوتوو نەبوو. ئێستا، سەرکەوتنی یەکلاکەرەوەی لەهەڵبژاردنێکی لاوەکیدا، نەک تەنها لەو ئامانجە، بەڵکو ئەو لەچوونە ناو داونینگ ستریت وەک سەرۆکوەزیرانیش نزیکتر دەکاتەوە.
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دەڵێت "بێرنهام، پیاوێکی پەیوەندیدارە، بە کەسێکی میهرەبان و کاریزما ناسراوە، ماوەی نۆ ساڵە سەرۆکی شارەوانی مانچستەری گەورەیەو لەوێ وێنەیەکی گەشبینی بۆ خۆی دروستکردووە".
لایەنگرانی لە مانچستەر نازناوی "پاشا باکوور"یان لێناوە بەهۆی بەرگریکردن لە ناوچەکە لە کاتی پەتای کۆڤید-19 – وەک ڕزگارکەرێکی پۆتانسێلی پارتی کرێکاران لە دژی پارتی ڕاستڕەوی پۆپۆلیستی ڕیفۆرمی بەریتانیا، کە نایجل فاراج سەرۆکایەتی دەکات.
بەڵام جۆن مەکتێرنان، ڕاوێژکاری تۆنی بلێر کاتێک سەرۆک وەزیران بوو و کەسێکە کە بێرنهامی ناسیوە، دەڵێت "ئەو تەنها گەشبین و دڵخۆشە و پێدەچێت چێژ لە سیاسەتمەداربوون وەربگرێت، سەرکردەکان یان ئیلهامت پێدەدەن یان کەمێک خەمۆکت دەکەن"، ئاماژەی بەوەشکرد کە چەندین سەرۆکوەزیرانی ئەم دواییە هەبوون "کە پێناچێت لە ڕاستیدا چێژیان لێ وەربگرنم، لەنێویاندا ستارمەر".
بێرنهام لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری لیڤەرپوول لەدایکبووە، باوکی بەڕێوەبەری تەلەفۆن و دایکی سکرتێری پزیشکە بووە، لەکالسێت گەورە بووە کە گوندێکە لە شاری چێشێر و دوور نییە لە شاری مەیکەرفیڵد. بەڕەچەڵەک ئێرلەندییەو لە قوتابخانە حکومییەکانی کاسۆلیکی خوێندوویەتی و باسی لەئایینی کاسۆلیکی خۆی کردووە، لەنێویاندا کۆبوونەوەی لەگەڵ پاپا فرانسیس لەساڵی ٢٠٢٣.
ئاماژەی بەوەشکردووە "دایکم لەگەڵ بوو، هەرچەندە من بە تەواوی ماناکەی کاسۆلیک نیم، بەڵام هەستم بەڕاکێشانی موگناتیسی ڤاتیکان کرد"، باوەڕەکەی بە پەرۆشی تەواوی ژیانی بۆ تیپی تۆپی پێی ئێڤەرتۆن بەراورد کرد. ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر واز لە چوون بۆ یارییەکان بهێنیت، هێشتا هاندەری ئێڤەرتۆنە، دەتوانیت واز لەچوونە کڵێسا بهێنیت، بەڵام واز لەکاسۆلیکبوون ناهێنیت". ئەمە لەکاتێکدایە کە بەریتانیا وڵاتێکی زۆرینە پرۆتستانتە.
بێرنهام شوێنێکی بۆ خوێندنی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی کامبریج مسۆگەر کرد و دوای تەواوکردنی خوێندن وەک توێژەرێک بۆ تێسا جۆیل، پەرلەمانتاری باشووری لەندەن کاری کردووە، دواتر وەک ڕاوێژکاری وەزیری ڕۆشنبیری ئەوکات کریس سمیس.
لە کامبریج، "ماری فرانسیس ڤان هیڵ"ی ناسی، کە خەڵکی هۆڵەندا بوو، دواتر هاوسەرگیریان کرد و سێ منداڵیان بوو.
بێرنهام لە ساڵی 2009 بە ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ڕاگەیاندووە، "کاتێک هاوسەرەکەم دووگیان بوو، لەڕاستیدا پلانمان بۆ منداڵبوون نەبوو لەو کاتەدا، چونکە هەستم کرد سەقامگیری گرنگە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی 2000 هاوسەرگیریمان کرد، ئەو کاتە جیمی تەمەنی 8 مانگ بوو، منیش لە شەڕێکی سەختدا بووم بۆ بردنەوە".
لە دوای سەرکەوتنی ساڵی ٢٠٠١ لەسەرۆکایەتی شارەوانی مانچستەری گەورە، بە نوێنەرایەتی لیگ کە بازنەیەکی باکووری بەریتانیایەو نزیکە لەو شوێنەی کە گەورە بووە، بووە وەزیری کابینەی حکومەت لەحکومەتی نوێی پارتی کرێکارانی تۆنی بلێر. لەسەردەمی گۆردۆن براون پلەی بەرزکرایەوە بۆ کابینەی حکومەت وەک گەنجینەو دواتر وەک وەزیری ڕۆشنبیری و میدیا و وەرزش و دواتر وەزیری تەندروستی کاری کردووە.
دوای شکستی پارتی کرێکاران لە هەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵی ٢٠١٠، بێرنهام خۆی بۆ سەرکردایەتی پارتەکە کاندید کرد و پلەی چوارەمی بەدەستهێنا. لە ساڵی ٢٠١٥ جارێکی تر هەوڵی دا و پلەی پێشەوە بوو، تەنها بە جێرمی کۆربینی چەپ دۆڕا، کە دواتر لەتیمەکەیدا بەشداری کرد.
لە ساڵی ٢٠١٧، بێرنهام پەرلەمانی بەجێهێشت، دوای ئەوەی بڕیاریدا داهاتووەکەی لە دەرەوەی وێستمینستەرە و وەک سەرۆکی شارەوانی مانچستەری گەورە هەڵبژێردرا.
ڕۆبێرت فۆرد، مامۆستای سیاسەت لە زانکۆی مانچستەر دەڵێت "بێرنهام سەرکردایەتی ئابوورییەکی ناوخۆیی گەشەسەندوو لەوێ کردووە و لێهاتوویی سیاسی خۆی نیشانداوە بە زیادکردنی کۆنترۆڵ و ڕێکخستنی پاسەکانی شارەکە - لە هەمان کاتدا شەڕێکی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەدا بردووەتەوە".
لە کاتی پەتاکەدا، بێرنهام ناڕەزایەتی دەربڕی کە داخستنی حکومەت ناوچەکانی وەک خۆی سزا دەدات ، و وتارێکی لە ناوەڕاستی مانچستەر پێشکەش کرد کە لە یادەوەری ئەو کەسانەدا دەمێنێتەوە کە بیستوویانە.
ڕەنگە بەردەوامترین ڕەخنە کە لە بێرنهام گیرابێت، کە لە ژێر دەستی سێ سەرکردەی زۆر جیاوازی پارتی کرێکاران ، بلێر، براون و کۆربین، خزمەتیان کردووە، ئەوەیە کە لە ڕووی سیاسییەوە "مەتاتییە".
بێرنهام دان بەوەدا دەنێت کە ناوبانگێکی زۆری هەیە وەک سیاسەتمەدارێک "حەزی لەلایکە".
رەخنەیەکی گرنگ بە درێژایی ژیانی پیشەیی بێرنهام ئەو بۆچوونە بووە کە سیاسەت و میدیاکانی بەریتانیا زۆر سەرنجیان لەسەر لەندەن بووە و نایەکسانی ناوچەیی زیان بە وڵاتەکە گەیاندووە، ئەمەش خاڵێکە کە لە یەکەم وتارەکەیدا بۆ پەرلەمان لە ساڵی ٢٠٠١دا ئاماژەی پێکردووە.
بەپێی وتەی پرۆفیسۆر فۆرد، وەک سەرۆکی شارەوانی بێرنهام "پێشتر هەرچییەک لە مێشکیدا بوو دەیگوت"، بەڵام ئێستا "وانەیەکی تاڕادەیەک گرنگ فێردەبێت سەبارەت بە پێویستی بە وردی سەنگکردنی قسەکانی. ئەوە زۆر جیاوازە لەوەی کە ڕۆژانە وەک داونینگ ستریت مامەڵە لەگەڵ ١٥٠ پرسی جیاوازدا بکەیت لە ئۆفیسەکەتدا". "لە ڕاستیدا ئەوەندە کۆنتڕۆڵی ئەوەت نییە کە لەگەڵ کێدا ناکۆکیت و کاتت نییە بیربکەیتەوە".