وەزارەتی گه‌نجینه‌ی ئەمریکا رایگه‌یاند، تاوه‌كو 21ی ئابی ئه‌مساڵ سزاكانی سه‌ر نه‌وت و به‌رهه‌مه نه‌وتی و پیترۆكیمیاییه‌كانی ئێران هه‌ڵگیران.
ئاوێنه: وه‌زاره‌ته‌كه، لێخۆشبونێكی ده‌ركرد كه به‌پێی ئه‌وه، گواستنه‌وه‌و فرۆشتنی نه‌وتی خاوی ئێران، به‌رهه‌مه نه‌وتی و پیترۆكیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته تاوه‌كو 21ی ئاب، رێگه‌پێدراوه.
بەپێی ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە هەفتەی ڕابردو لەنێوان واشنتۆن و تاران‌دا واژۆ کرا، ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕەزامەندی نیشانداوه لەسەر دەرکردنی لێخۆشبون بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاوی ئێران، بەرهەمە نەوتی و پیترۆكیمیاییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ئەم لێخۆشبونانە خزمەتگوزارییە پەیوەندیدارەکانیش دەگرێتەوە، لەوانە مامەڵە بانکییەکان، دڵنیایی و گواستنەوە.
لێخۆشبونه‌كه هه‌روه‌ها هاوردەکردنی نەوتی خاو، بەرهەمە پێترۆکیمیاییەکان و بەرهەمە نەوتییەکان کە سەرچاوەکەیان ئێرانە بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانیش دەگرێتەوە.
له كاتێكی پێشتری ئه‌مڕۆدا، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس رایگه‌یاند "سزاکانی سەر هەناردەکردنی نەوت و پێترۆکیمیای ئێران هەڵپەسێردران و گەمارۆی دەریایی کۆتایی پێهات، هەروەها بەشێک لە داراییە بلۆککراوەکانیش ئازاد کراون."