بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل رایده‌گه‌یه‌نێت، فه‌رمانی خۆی و وه‌زیری به‌رگریی وڵاته‌كه‌ی بۆ سوپاكه‌یان له باشوری لوبنان نه‌گۆڕاوه‌و جارێكی دیكه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی سوپاكه‌یان ده‌كاته‌وه له باشوری لوبنان تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت.
ئاوێنه: بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، له په‌یامێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی"فه‌رمانی من و وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بۆ سوپاكه‌مان ڕونە و نەگۆڕاوە: سەربازانی ئێمە لە باشوری لوبنان ئازادیی تەواوی جوڵه‌یان هەیە بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هەر هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاسته‌وخۆ لەسەر خۆیان یان لەسەر دانیشتوانی باکوری وڵات. له‌م روه‌وه هیچ سنوردارییه‌ك بۆ سوپای ئیسرائیل بونی نییه."
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو "من و ته‌واوی گه‌لی ئیسرائیل پاڵپشتی له سه‌ربازانی سوپاكه‌مان ده‌كه‌ین."
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه دوپاتیكردۆته‌وه "هەڵوێستی من نه‌گۆڕه له‌سه‌ر مانه‌وه‌مان لە ناوچەی ئەمنی له باشوری لوبنان تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت بۆ پاراستنی دانیشتوانی باکورو سەرجەم هاوڵاتیانی ئیسرائیل."