وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌پێی ئه‌و رێكارانه‌ی كه هه‌ن به‌رده‌وام ده‌بێت و هیچ به‌ڵێنێكی نوێیان له‌وباره‌یه‌وه نه‌داوه.
ئاوێنه: ئیسماعیل به‌قایی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رایگه‌یاند، مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به‌گوێره‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی كه هه‌ن و هه‌روه‌ها به‌پێی یاساكانی په‌رله‌مان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا هیچ به‌ڵێنێكی نوێیان نه‌داوه.
به‌گوێره‌ی میدیای ئێران به‌درێژایی 18 سه‌عاتی گه‌ڕی یه‌كه‌می دانوستانه‌كان له سویسرا، باس له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌یان نه‌كراوه.
به‌رله‌وه جه‌ی دی ڤانس، جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و دانوستانكاری ئه‌و وڵاته له سویسرا وتی، تاران قبوڵی كردوه كه پشكنه‌ره‌كانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه.