سەرۆکوەزیرانی پاکستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو بۆ دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی سەردانی ئێران دەکەم، لەبارەی چەکی ئەتۆمیشەوە دەڵیت "لە یاداشتەکەدا هیچ ئاماژەیەک بە مووشەکە بالیستییەکان نەکراوە".
ئاوێنە: شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستانبە ڕۆژنامەنوسانی وت "ڕۆڵگێڕانی «عاسم مونیر» بووە هۆی پێکهاتنی ڕێککەوتنە گەورەکەی ناوچەکە".
وتیشی "ڕاوێژەکانی ئەم دواییە لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران، جەنابی بەڕێز مەسعود پزیشکیان، زۆر بەرهەمدار و دڵسۆزانە و برایانە بوون و جارێکی دیکە سەلماندیانەوە کە هەردوو وڵات هەمیشە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانی یەکترین".
سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ ئێران، شەهباز دەڵێت "سوپاس و پێزانین بۆ تەشریف هێنانی سەرۆککۆماری ئێران و شاندی یاوەری بۆ پاکستان، وەڵامی بانگهێشتە فەرمییەکەی ئەوانم دایەوە و ئینشاڵڵا هەفتەی داهاتوو بۆ دیداری ڕێبەری باڵای شۆڕش، ئایەتوڵڵا خامنەیی سەردانی تاران دەکەم".
سەرۆک وەزیرانی پاکستان لەبارەی مووشەکە بالیستییەکانەوە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەو مووشەکانە دەبێت پێوەرێکی دووفاقەی هەبێت و جەختی کردەوە کە ئێران هەمان ئەو مافەی بۆ خاوەندارێتییان هەیە کە وڵاتانی دیکە هەیانە.
ئەو زیاتری وت "لەو یاداشتی لێکتێگەیشتنەی لەنێوان ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکاندا ڕێککەوتنی لەسەر کراوە، هیچ ئاماژەیەک بە مووشەکە بالیستییەکان نەکراوە، چونکە ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا لەو دانوستانانەدا باس نەکراوە".