هۆشدارییەکی نوێ لە تارانەوە؛ سوپای پاسداران مەرج و ڕێڕەوی نوێ بۆ تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا دیاری دەکات
  2026-06-25     

​لە پێشهاتێکی نوێدا پەیوەست بە ئاسایشی کەشتیوانی لە ناوچەکە، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران هۆشداریی دایە خاوەن کەشتییەکان سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا. بەپێی بەیاننامەیەکی ئەو هێزە، بەکارهێنانی هەر ڕێڕەوێکی نوێ بەبێ هەماهەنگیی پێشوەختە لەگەڵ تاران بە کارێکی پەسەندکراو دانانرێت و وەک هەنگاوێکی مەترسیدار هەژمار دەکرێت، هاوکات جەختیش لە جێبەجێکردنی ڕێنماییە نوێیەکانی پەڕینەوە بەو گەرووەدا کراوەتەوە.

ئاوێنە: ​لە ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە ڕێکاری توند و نوێ دەگرنەبەر بەرامبەر بەو کەشتییانەی پابەندی ڕێنماییەکانیان نابن. هەروەها دووپاتیان کردووەتەوە کە ڕووبەڕووی هەر جۆرە تێپەڕبوونێک دەبنەوە کە بەبێ مۆڵەت و ڕەزامەندیی ئەوان ئەنجام بدرێت.

​لە لایەکی دیکەوە و بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکانی میدیا ناوخۆییەکانی ئێران، هێزی دەریایی سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە تەنیا ئەو ڕێڕەوانە بۆ کەشتیوانی ڕێگەپێدراون کە لەلایەن خودی ئێرانەوە دەستنیشان کراون. لەو چوارچێوەیەدا، هەبوون و ئەنجامدانی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئێران بە هەنگاوێکی زۆرەملێ و ناچاری دانراوە.

​لە کۆتایی پەیامەکەیاندا، هێزی دەریایی سوپای پاسداران ڕوونی کردووەتەوە کە ئەنجامدانی پرۆسەی کەشتیوانی لە دەرەوەی ئەو ڕێڕەوانەی دیاریکراون، نەک تەنیا قەدەغەیە، بەڵکو مەترسییەکی زۆریشی لەسەرە. لەبەر ئەوە، هۆشداریی دەدەنە سەرجەم کەشتییەکان کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر جووڵە و هاتوچۆیەک کە بکەوێتە دەرەوەی ئەو ڕێڕەوە فەرمییانەی کە دیاریکراون.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×