نوێنەری پێشوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا: دەستم لەکارکێشایەوە لەبەرئەوەی تەوقە لەگەڵ بەشار ئەسەد نەکەم
  2019-11-07       1882       

ستیڤان دی میستپۆا، نوێنەری پێشوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری سوریا دەربارەی هۆکاری دەست لەکارکێشانەوەی، وتی "نەمئەویست تەوقە لەگەڵ بەشار ئەسەدی خوێنڕێژ بەکەم".

 

ئاوێنە: تیڤان دی میستۆرا کە لەساڵی ٢٠١٤ تا ٢٠١٨ نوێنەری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بوە بۆ کاروباری سوریاو لەو ماوەیەدا دەیان هەزار کەس کوژران‌و هێزەکانی بەشار ئەسەد هێرشی کردە سەر کاروانی یارمەتی گەیاندنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەسوریا، رایگەیاند "من کەسێک نیم کە بەیانی لەخەو هەستم‌و بچم تەوقە لەگەڵ بەشار ئەسەد بکەم‌و بڵێم نیگەران مەبە".

راشیگەیاند "هێزەکانی بەشار ئەسەد کۆنترۆڵی زۆربەی خاکی سوریایان کردوەتەوەو لەجەنگی ناوخۆدا سەرکەوتون، روسیاش دەیەوێ گوشار بۆ بەشار ئەسەد بهێنێ تا لەگەڵ کورد رێبکەوێ‌و ئەوروپاش لەبەرامبەر ئەوەدا بەشداری لەدوبارە ئاوەدان کردنەوەی سوریادا بکەن".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×