ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌داته ئیسرائیل و ده‌ڵێت، ده‌بێت هێزه‌كانیان له سه‌رتاسه‌ری لوبنان بكشێننه‌وه.
ئاوێنه: ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی هێزی قودسی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا وتی، "ئێوه‌ی زایۆنی ده‌بێت له سه‌رتاسه‌ری لوبنان بكشێنه‌وه، چونكه ئه‌و خاكه، مه‌یدانی خۆڕاگری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یه."
به‌قسه‌ی قائانی، ئیسرائیلییه‌كان ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆش به‌خواستی خۆیان له لوبنان نه‌كشێنه‌وه ئه‌وا سبه‌ی به‌هۆی شكستیانه‌وه ناچارده‌بن له خاكی ئه‌و وڵاته هه‌ڵبێن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئاگربه‌ستی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵای لوبنان به‌شێكه له‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا ئیمزاكراوه، ئێران به‌رده‌وام جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه پابه‌ندبون به جێبه‌جێكردنی ئاگربه‌سته‌وه له لوبنان یه‌كێكه له پێش مه‌رجه‌كانی لێكتێگه‌یشتنه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئیسرائیل و حزبوڵا به‌رده‌وامن له هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر یه‌كدی و بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل له‌م رۆژانه‌ی دواییدا چه‌ند جارێك جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه تا ئه‌و كاته‌ی پێویست بێت هێزه‌كانیان له ناوچه‌ی پشتێنه‌ی ئه‌منی له باشوری لوبنان ده‌مێننه‌وه و وتویه‌تی، من وه‌كو سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل زۆر پێداگرم له‌سه‌ر ئه‌م كاره‌و هیچ شتێك نابێته مایه‌ی گۆڕینی ئه‌م بڕیاره.