محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی تیمی دانوستانكاری ئێران ئه‌و بانگه‌شانه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا ره‌تده‌كاته‌وه كه گوایه پاره بلۆككراوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ كڕینی دانه‌وێڵه‌ی ئه‌مریكی به‌كاربێن و ده‌شڵێت، به‌ڵام ئاشكرایه كه ئه‌مریكا ته‌نیا سۆیای ده‌ستكاریكراو له‌ڕوی بۆماوه‌یی، به‌ڵێنی شێكێندراو و قسه‌ی پوچ هه‌نارده ده‌كات.
ئاوێنه: محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا له سه‌كۆی ئێكس، كاردانه‌وه‌ی له‌باره‌ی لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا نیشانداوه كه وتویانه پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران بۆ كڕینی دانه‌وێله‌ی ئه‌مریكی به‌كارده‌هێنرێن.
قالیباف له په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تی "ئەمریکا بە درۆ بانگەشەی ئەوە دەکات کە پاره بلۆككراوه‌كانی ئێمە بۆ کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەوان بەکاردێن. شتێكی سەرنجڕاکێشە. تەنیا بەروبومێک کە ئێمە دەیدورینەوە، ئەوەیە کە خۆتان چاندوتانە: دەیان ساڵ لە بێمتمانەیی كه بەروبومێکی ئۆرگانی، بەپیت و خۆماڵیی ئێوه‌یه. بەڵام وەک ئاشكرایه ئەمریکا تەنیا سۆیای دەستکاریکراو له‌ڕوی بۆماوه‌یی، بەڵێنی شکێندراو و قسەی پوچ هه‌نارده ده‌كات."
په‌یامه‌كه‌ی قالیباف له‌كاتێكدایه كه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هه‌ریه‌كه له دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جه‌ی دی ڤانس-ی جێگری چه‌ند جارێك باسیان له‌وه كرد كه پاره بلۆككراوه‌كانی ئێران بۆ كڕینی گه‌نمه‌شامی، سۆیا و گه‌نمی ئه‌مریكی به‌كارده‌هێنرێن.