عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا عومانییه‌كه‌ی هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ردو وڵات گفتوگۆ بكه‌ن له‌باره‌ی دیاریكردنی چوارچێوه‌ی ئیداره‌دانی گه‌روی هورمز له ئاینده‌دا.
ئاوێنه: عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ هاوتا عومانییه‌كه‌ی به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردوه‌و باسیان له چۆنیه‌تی ئیداره‌دانی گه‌روی هورمز له ئاینده‌دا كردوه كه گفتوگۆكانیان به‌رهه‌مداربون، ئه‌وه‌ش له‌دوای راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی هه‌ردو وڵات كه له‌م دواییانه له مه‌سقه‌ت ده‌ریانكرد.
عه‌باس عراقچی وتوشیه‌تی، هه‌ردولامان جارێکی تر جەختمان کردەوە کە ئێران و عومان گفتوگۆ بۆ دیاریکردنی چوارچێوەیه‌ك بۆ بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییە دەریاییەکان لە گەروی هورمز له ئاینده‌دا، ئەنجام دەدەن.
جه‌ختیشی زكردۆته‌وه، هه‌ردولامان پێداگرین لەسەر به‌ره‌وپێشبردنی ئەم پڕۆسەیە و ئەم کارە بە هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەگەڵ دراوسێکانماندا جێبەجێ دەکەین.