قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل به‌ئاسمانی هه‌ندێك وڵاتی دراوسێدا به ئاڕاسته‌ی ئێران فڕیون و ئه‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و هۆشداریش ده‌دات كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا كۆنترۆڵی ئیسرائیل نه‌كات، ئه‌وا وه‌ڵامیان بۆ ئه‌و جوڵانه‌ی ئیسرائیل ده‌بێت.
ئاوێنه: قه‌رارگای ناوه‌ندیی خاته‌مولئه‌نبیای ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، جوڵه‌و فڕینی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل به ئاسمانی هه‌ندێك وڵاتی دراوسێدا به ئاڕاسته‌ی ئێران به هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدارو هه‌ڕه‌شه له‌دژی ئێران ده‌زانین.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا نه‌توانێت كۆنترۆڵی ئیسرائیل بكات، ئه‌وا ئێران هیچ جۆره هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له‌دژی وڵاته‌كه‌ی قبوڵ ناكات و مافی خۆیه‌تی وه‌ڵامی ئه‌م جۆره هه‌نگاوه مه‌ترسیدارانه بداته‌وه.