وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی دوێێنیی ئه‌مریكاو وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو به ده‌ستوه‌ردان و نابه‌رپرسیانه ناوده‌بات و ده‌شڵێت، چاوەڕوان دەکرا ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە خاک و تواناكانیان لە ماوەی جەنگی ئەم دواییەدا لەلایەن ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنرا، پێداچونەوە بە تێڕوانینەکانیاندا بکەن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی له‌نێو راگه‌یه‌ندراوه هاوبه‌شه‌كه‌ی دوێنێی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداودا هاوتون، ده‌ستوه‌ردان و نابه‌رپرسانه‌ن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، بانگه‌شه‌ی پابه‌ندبونی ئه‌مریكا به پاراستنی ئاسایشی وڵاتانی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو "تەنیا لێدوانێکی پوچ و ئاوه‌ژوكردنه‌وه‌ی ڕاستییەکانە."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئێستا زیاتر لە هەر کاتێک بۆ هەموان ڕون بوەتەوە کە بونی سەربازیی ئەمریکا لە وڵاتانی ناوچەکەدا تەنیا بارگرانییەکە لەسەر شانی گەلانی ناوچەکە و هۆکاری ناسەقامگیری و ناکۆکییە لە ناوچەکەدا.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، بەکارهێنانی بنکە و توانا سەربازییەکانی جێگیرکراو لە وڵاتانی ناوچەکە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئەنجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران له‌ماوه‌ی جه‌نگی ئه‌م دواییه‌دا بەرونی ئەوەی نیشاندا کە ئەمریکا هیچ بەهایەک بۆ ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوانیان دانانێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، چاوه‌ڕوانییه‌كه ئه‌وه‌یه ئەو وڵاتانەی ناوچەکە كه خاک و تواناكانیان لە ماوەی جەنگی ئەم دواییەدا لەلایەن ئه‌مریكاو ئیسرائیله‌وه بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکارهێنرا، پێداچونەوە بە تێڕوانینەکانی خۆیاندا بکەن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوپاتیكردۆته‌وه كه ئەرکی ڕونی دەوڵەتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوه كه بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بنەمای هاوسێیەتی باش، رێگری بكه‌ن لە هەر جۆرە بەکارهێنانێکی خاک و تواناكانیان لەلایەن لایەنی سێیەمەوە بۆ داڕشتن، ڕێکخستن، پشتیوانیکردن و جێبەجێکردنی هه‌نگاوی نایاسایی لەوانەش دەستدرێژی سەربازی دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، جارێكی دیكه نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕیوه له "دوبارەکردنەوەی ئەو درۆ گەورەیەی کە لەلایەن ڕژێمی جینۆسایدکاری زایۆنی و ئەمریکاوە سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران هەڵبەستراوە" و ئامۆژگاری حکومەتەکانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداوی كردوه كه لەبری هاوئاوازیی لەگەڵ ئەمریکا لە پیشاندانی بەرنامەی ئەتۆمیی ئاشتیانەی ئێران وەک هەڕەشە، لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا هاوڕا بن بۆ بەدیهێنانی دەستپێشخەریی "ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای خاڵی له چەکی ئەتۆمی" و ئەمریکا ناچار بکەن کێشە دروستکردن لە سەر ڕێگای جێبەجێکردنی ئەم دەستپێشخەرییەدا ڕابگرێت.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختی كردۆته‌وه كه ئاشتی و ئاسایشی بەردەوام لە ناوچەکەدا تەنیا لە ڕێگەی متمانەسازی و هاریکاریی هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکەوە بەدەست دێت بە دور لە دەستوەردانە تێکدەرانەکانی ئەمریکا.
وتوشیه‌تی، هێنانەوەی دەستەواژەی باوی وه‌كو "هەڕەشەکانی ئێران" وەک چەمکێک کە لە ساڵانی ڕابردوەوە لەلایەن ڕژێمی ئیسرائیل و ئەمریکاوە داهێنراوە، نیشانەی هەوڵی دەسەڵاتدارانی ئەمریکایە بۆ سەپاندنی وەهم و چاوچنۆكییه‌كانی خۆیان بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا.
ئه‌وه‌شی توه "بۆیه بە هەڕەشە نیشاندانی تواناکانی بەرگریی ئێران بە توندی ئیدانە دەکه‌ین."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه"لە کاتێکدا کە ئەمریکا لە چوارچێوەی سیاسەتی "پەرتکە و زاڵبە"دا، وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاریکاریی لە پێشبڕکێیەکی مەترسیدار و بێپایانی پڕچەککردندا گرفتار کردوە و ناوچەی ڕۆژئاوای ئاسیای گۆڕیوە بۆ کۆگایەکی گەورەی چەک، قسەکردن لەسەر بەرنامەی موشەکی و درۆنی ئێران کارێکی نابەرپرسانەیەو بەتەواوی ئیدانە کراوە."
هه‌روه‌ها وتوشیه‌تی "ئێران بچوکترین سازش لەسه‌ر پرسی بەرگریکردن لە قەوارەی خۆی و ئەو توانایانەی کە پەیوەندییان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، ناکات."
وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نیگه‌رانی قوڵی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی كه "ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو هاوئاواز لەگەڵ ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیدا مقاوه‌مه‌ی فەلەستین و لوبنانی به 'هێزە بریكاره‌كانی ئێران' ناوبردون" و وتوشیه‌تی "تەنها قه‌واره‌ی بریكار لە ناوچەکەدا ڕژێمی زایۆنییه."
جه‌ختیشی كردۆتوه كه "خەباتی گەلی فەلەستین و لوبنان دژی داگیرکاری و ئاپارتاید، کارێکی ڕەوا و تەواو یاساییە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و هەمو دەوڵەتەکانیش پابەندن بە پاڵپشتیکردنیان بۆ بەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنوس و ڕزگاربون لە داگیرکاری و ئاپارتایدی کۆڵۆنیالیستی."
وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریشی داوه كه ئه‌مریكاو ئەو وڵاتانەی ناوچەکە کە بەشداربون لە هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌دا بۆ سه‌ر ئێران كه به‌رپرسیارێتی راسته‌وخۆی ناسەقامگیرییان له گه‌روی هورمزدا ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه گەروی هورمز دەکەوێتە سنوری ئاوە هەرێمییەکانی هەردو دەوڵەتی کەناراوی واتە ئێران و عومان و ئەوەی لە بەندی 5ی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە جەنگی سەپێندراودا لەسەری ڕێککەوتون، دەبێتە بنەمای کارکردن سەبارەت بە بەڕێوەبردنی کەشتیوانی لەم گەروەدا.
وەزارەتی دەرەوەی ئێران داوای له وڵاتانی ئه‌ندام له ئەنجومەنی هاریکاریی کەنداو كردوه پێداچونەوە بە تێڕوانینی خۆیاندا بکەن له‌باره‌ی ئاسایشی ئەم ناوچەیە و جارێکی تریش جەختی كردۆته‌وه کە ئاسایشی هه‌موان تەنیا لە سایەی هاریکاریی هەمو وڵاتانی ناوچەکە و بەبێ دەستوەردانی دەرەکی بەدی دێت.