دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ كه‌شتییه‌ك له كه‌ناراوه‌كانی عومان كرایه ئامانج. كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه كه تێپه‌ڕبونی پارێزراو به گه‌روی هورمزدا به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌یان مسۆگه‌ر ناكرێت.
ئاوێنه: كازم غه‌ریب ئابادی، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له په‌یامێكدا له تۆڕی ئێكس وتویه‌تی، "تێپەڕبونی پارێزراو به گەروی هورمزدا، بە ڕێوشوێنی ناڕون و ڕێڕەوە هاوتەریبەکاندا یان بڕیاردان لە دەرەوەی تێڕوانین و ڕەچاوکردنی ئێران وەک دەوڵەتێکی کەناراوی، مسۆگەر ناکرێت."
جه‌ختیشی كردۆته‌وه "هەر چوارچێوەیەکی ره‌چاوكراو دەبێت لەسەر بنەمای هەماهەنگی لەگەڵ ئێران و ناوەڕۆکی بەندی پێنجی یاداشتی لێکتێگەیشتنی ئیسلام ئاباد بێت. بەپێچەوانەوە ئەنجامەکەی دەبێتە ڕاگرتنی ئەو ڕێڕەوە هاوته‌ریبه‌ی کە دیاریکراوە."
ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه دێت كه عومان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كه‌شتیوانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان چه‌ند رێڕه‌وێكی كاتی بۆ تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان به گه‌روی هورمزدا دیاریكرد.
پێشتر ده‌سته‌ی رێڕه‌وه ئاوییه‌كانی كه‌نداوی سه‌ربه ئێران كه تازه له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه دامه‌زراوه، رایگه‌یاند، لێكه‌وته‌كانی هاتوچۆ به‌و ریڕه‌وانه‌دا كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه په‌سه‌ند نه‌كراون، ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كاپتنی كه‌شتیه‌كه، كۆمپانیای خاوه‌نی كه‌شتییه‌كه‌و ئه‌وانه‌ی به‌كاری ده‌هێنن.
دوێنێ كه‌شتییه‌ك له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانی عومان كرایه ئامانج. كۆمپانیای ئێڤه‌رگرین مارینی تایوانی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، دوێنێ پێنجشه‌ممه، كه‌شتییه‌كیان به‌ناوی "ئێڤه‌ر له‌ڤلی" به ئاڵای سه‌نگاپوره‌وه، له‌نزیك كه‌ناراوه‌كانی عومان به "ته‌نێكی نه‌ناسراو" كراوه‌ته ئامانج كاتێك به رێڕه‌وێكدا رۆیشتوه كه له‌لایه‌ن ئاژانسی كه‌شتیوانی به‌ریتانیاوه بۆی پێشنیاركراوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كردنه ئامانجی كه‌شتییه‌كه زیانی به‌دواوه نه‌بوه‌و پاشان كه‌شتییه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی گه‌روی هورمز درێژه‌ی به گه‌شته‌كه‌ی داوه.
به‌پێی قسه‌ی دو به‌رپرسی ئه‌مریكی كه قسه‌یان بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز كردوه، ئێران ئه‌و كه‌شتییه‌ی كردۆته ئامانج.