بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەی ناوەندی CENTCOM، فڕۆکە ئەمریکییەکان هێرشیان کردە سەر کۆگاکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران و هەروەها دامەزراوەکانی ڕاداری کەنار دەریاکانی ئێران.
ئاوێنە: فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ( CENTCOM ) ڕایگەیاند، سوپای ئەمریکا ڕۆژی هەینی هێرشی کردە سەر ئامانجەکانی ئێران .
بەپێی ئەو ڕاگەیاندنە پەیوەندیدارە، فڕۆکە ئەمریکییەکان کۆگاکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و هەروەها دامەزراوەکانی ڕاداری کەنار دەریاکانیان داوە .
سێنتکۆم دەڵێت ئەو هێرشانە "دوای هێرشی ئێران بۆ سەر کەشتی بارهەڵگر "ئێڤەر لۆڤلی" لە 25ی حوزەیران بەفڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان دێت لەئاوەکانی کەنداوو وڵامدانەوەی ئەو هیرشەیە"..
ئاماژەی بەوەشکردووە ، " کردەوەی شەڕانگێزی هێزەکانی ئێران دژی کەشتییە بازرگانییەکان بە ڕوونی ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە. جگە لەوەش ڕەفتارە مەترسیدارەکانی ئێران ئازادی کەشتیوانیی تێکداوە لە ڕێڕەوە بازرگانییە نێودەوڵەتییەدا تێکداوە".
پێشتر دۆناڵد ترەمپ ، سەرۆکی ئەمریکا ئێرانی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە لانیکەم چوار هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر کەشتییەکانی ناو گەرووەکە ئەنجامداوە. بەگوێرەی تویتێکی ترامپ، یەکێک لە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بەر کەشتییەکی بارهەڵگر کەوتووە، هاوکات.
سەرۆکی ئەمریکا ئەم کارەی بە "پێشێلکارییەکی بێمانا " لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئێستای نێوان هەردوولا وەسف کرد.