وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردوی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی باشوری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌شڵێت، ئه‌و هێرشانه پێشێلكردنی ئاشكرای یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو وڵاتن.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشە ئاسمانییەکانی شه‌وی رابردوی سوپای ئه‌مریكا بۆ سەر چەند شوێنێک لە کەناراوەکانی باشوری ئێران ده‌كه‌ین.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئەم هێرشانه کە دامەزراوەکانی چاودێری کەناراوەکانی ئێرانیان کردە ئامانج، پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەی 4ی ماددەی 2ی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکانەو هەروەها پێشێلکردنی ئاشكرای بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنانه به شه‌ڕ كه له رۆژی 17ی حوزه‌یران له‌نێوان ئه‌مریكاو ئێران واژوكراوه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتوشیه‌تی، هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی ئه‌مریكا، ئیسرائیلیش هێرشی کردۆته سەر لوبنان، کە ئەوەش پێشێلکردنی ئاشکرای بڕگەی یەکەمی یاداشتی لێکتێگەیشتنی کۆتاییهێنان بە شەڕە.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه ئێران بەتەواوی توانای خۆیەوە بەرگری لە سەروەری، ئاسایش و بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دەکات. وتوشیه‌تی، هێرشه بەرگریكارانه‌كانی هێزە چەکدارەکانی ئێران بۆ سه‌ر ئه‌و ئامانجانه‌ی كه په‌یوه‌ندییان به هێرشه‌كانی ئه‌مریكاوه هه‌بوه، لەسەر ئەم بنەمایە بوە.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه کە بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم دۆخە لە ئەستۆی ئه‌مریكاو ئەو لایەنانەدایە کە بە هەر شێوازێک بێت هاوکاریی ئەمریکا دەکەن لە ئەنجامدانی کارە دەستدرێژکارییەکانیدا دژی ئێران.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران دوپاتیكردۆته‌وه كه پێویسته سه‌رجه‌م ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه کەناراوەکانی باشوری کەنداو، پابه‌ندبن به بنەمای هاوسێیەتی باش و ڕەچاوکردنی بنەمای سەرەکیی یاسای نێودەوڵەتی کە بریتییە لە ڕێگری‌کردن لە لایەنە دەستدرێژکارەکان لە بەکارهێنانی خاک و تواناكانیان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دەستدرێژکارانە دژی ئێران.
وەزارەتی دەرەوە داواشی لە ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان، ئەنجومەنی ئاسایش و دامەزراوە بەرپرسە نێودەوڵەتییەکانی دیکە كردوه کە بێدەنگ و بێباک نەبن لە ئاست پێشێلکارییە زەقەکانی بنەماو یاسا سەرەکییەکانی جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتوەکان و یاسا نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئەمریکاوه و بە بەرپرسیارێتییە یاسایی و ئەخلاقییەکانی خۆیان بەرامبەر بە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەستن.