موحسین ره‌زایی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران رایده‌گه‌ینێت، هیوایه‌كی زۆرییان به‌وه نییه كه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگه‌نه رێككه‌وتنی كۆتایی. ده‌شڵێت، ئیداره‌دانی گه‌روی هورمز بۆ ئێران تێچوی هه‌یه‌و ئه‌و تێچوه‌ش ده‌بێت ئه‌وانه بیده‌ن كه گه‌روه‌كه به‌كارده‌هێنن نه‌ك له گیرفانی هاوڵاتیانی ئێرانی بدرێت.
ئاوێنه: موحسین ڕەزایی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی "نیوزنه‌یشن"ی ئەمریکی رایگه‌یاند، هیچ جدییەتێک لە تیمی دانوستانکاری ئەمریکادا بۆ بەردەوامبونی دانوستانەکان نابینم.
ڕەزایی لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کە جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندوە "هیوادارم ئەمریکا و ئێران بتوانن ده‌ست به قۆناغێكی نوێ بکەن" و ئەم هەڵوێستە لە ڕوانگەی تارانەوە تا چەند واقیعییە، وتی: ئەمە یەکەمجار نییە حکومەتێک لەلایەن ئەمریکاوە لێدوانێکی لەو شێوەیە بدات. ئێمە ئەم تواناییە لە ئەمریکادا نابینین مەگەر ئەو کاتەی ئەمریکا لە ئیسرائیل سەربەخۆ بێت؛ ئەمریکا تا ئەو کاتەی سەربەخۆیی سیاسەتی دەرەوەی خۆی لە ئیسرائیل جیانه‌كاته‌وه به‌دوری ده‌زانین بتوانێت لەم بوارەدا هەنگاوێکی جدی بنێت؛ سەرەڕای ئەوەی کە ڕۆژ بە ڕۆژ مەوداکان زیاتر دەبن.
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی لە بارودۆخی ئێستادا ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی تا چەند هه‌یه، ڕایگەیاند: ئێمە هێشتا هیچ گۆڕانکارییەکی جدی لە ڕەفتاری تره‌مپ و تیمەکەیدا نابینین و هەست دەکەین بەدوای کڕینی کاتەوەن و دەیانەوێت کێشە ناوخۆییەکانی ئەمریکا وەک هەڵاوسان و ڕێژەی سودی بانکی ئیداره بده‌ن و یارییەکانی جامی جیهانی و پاشان هەڵبژاردنەکان كۆتاییان بێت. ئێمە هێشتا هیچ هەنگاوێکی جدی و خاڵێکی وەرچەرخان لە ڕەفتاری ئەمریکادا نابینین، بۆیە هیوایەکی زۆرمان نییە کە ڕێککەوتنی كۆتایی بێتەدی.
ره‌زایی وتیشی، بە تەواوی توانامانەوە ئامادەین بۆ ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبونی شەڕ، هۆشداریش دەدەین کە شەڕی داهاتو وەکو ئه‌وانه‌ی پێش‌و نابێت و دڵنیابن توانای نوێ دەهێنینە گۆڕەپانەکەوە و با تره‌مپ بزانێت کە ئەمجارە زیانی مرۆیی زۆر دەدەن.
له‌باره‌ی گه‌روی هورمزیش وتی، ئێمه به‌گومانه‌وه له پێداگریی ئه‌مریكا و هاتوچۆی ئه‌و وڵاته له گه‌روی هورمز ده‌وڕوانین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، بابەتەکانی ژینگە، ئاسایشی گەروەکە و بیمەکان، تێچویان بۆ ئێران هەیە و ئەو کەسانەی سود لەم گەروە وەردەگرن دەبێت ئه‌وان ئه‌و تێچوه بده‌ن. نابێت چاوەڕوان بکرێت ئەم تێچوە لە گیرفانی هاوڵاتیانی ئێران بدرێت. ئەمریکا دەبێت ڕایبگەیەنێت کە هیچ دەستوەردانێک لە رێساكانی گەروی هورمزدا ناكات و ئەوه مافی سروشتیی ئێران و عومانە کە رێساكان دیاری بکەن. ئەمریکا نابێت له‌سه‌ر ئه‌مه هەڕەشە لە عومان بکات.
موحسین ره‌زایی له‌باره‌ی ته‌ندروستی موجته‌با خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای ئێرانه‌وه وتی، ته‌ندروستییه‌كی باشی هه‌یه‌و پڕ له وزه و توانا‌و چالاكییه‌و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، ده‌زگا ئه‌منی و سكیوریتییه‌كانه له‌دوای كوژرانی عه‌لی خامنه‌ییه‌وه، هه‌ندێك سنورداركردنیان بۆ داناوه، به‌ڵام چاودێری بابەتە ستراتیژییەکان و بەرژەوەندییە نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی وڵات ده‌كات و لەم لێكتێگه‌یشتنه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا سەرەڕای ئەوەی بۆچونێكی دیکەی هەبو، بەڵام مۆڵەتی دەستپێکردنی دانوستانەکانی دا.