وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، به چه‌ند درۆنێك هێرشی كردۆته سه‌ر وڵاته‌كه‌یان و ئه‌وه‌ش به پێشێلكارییه‌كی زه‌ق ناوده‌بات و داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و باره‌یه‌وه هه‌ڵبگرێت لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نی ده‌ستدرێژیكاردا بكات.
ئاوێنه: وەزارەتی دەرەوەی به‌حره‌ین له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، به‌توندی ئیدانه‌ی هێرشی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ڕێگه‌ی چه‌ند درۆنێكه‌وه ئه‌نجامدراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەمە پێشێلکردنێکی زەقی سەروەریی به‌حره‌ین و هەڕەشەیەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئاسایشی هاوڵاتیان و پێشێلکارییەکی ئاشکرای نەریت و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکانە.
به‌حره‌ین به‌رده‌وامبونی ئێران له‌سه‌ر هێرشه‌كان وا ده‌كات كه تاران تاكه لایه‌ن بێت كه به‌رپرسیارێتی تێکدانی هەوڵەکانی ئاشتی له ناوچه‌كه‌به‌كه‌وێته ئه‌ستۆ و لەسەر بنەمای شڵەژاندنی ئاسایش، هەناردەکردنی پشێوی و لەقکردنی سەقامگیریی ناوچەیی كاربكات.
وه‌زاره‌ته‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه به‌رده‌وامیی ئێران له هێرشه‌كانی سه‌رپێچییه‌كی راسته‌وخۆی بڕیاره‌ی ژماره 2817ی ئه‌مساڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تییه‌و وتوشیه‌تی، لە کاتێکدا بەحرەین جەخت لە پاراستنی تەواوی مافی ڕەوای خۆی دەکاتەوە بۆ بەرگریکردن لە سەروەری، ئاسایش و سەقامگیریی وڵاته‌كه‌ی داواش لە ئەنجومەنی ئاسایش دەکات کە بەرپرسیارێتییەکانی خۆی هەڵبگرێت لە مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی بڕیارەکەیدا و لێپرسینەوە لەگەڵ لایەنی دەستدرێژیکار بکات.