وەزیری بەرگری ئیسرائیل وێڕای ئەوەی هەڕەشەی نوێ لە دەستوەردانی ئێران لە جێبەجێکردنی رێککەوتنی وڵاتەکەی لەگەڵ لوبنان، راشیگەیاند، جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە روودەدات بەڵام چەندین 'تەحەدا لە بەردەمدان.
ئاوێنە: میدیای ئینتەرناشیناڵی ئێران بڵاویکردەوە، یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ئاماژەی بە واژۆکردنی چوارچێوەی ڕێککەوتنی سێ لایەنەیان لەلایەن وڵاتەکەی و ئەمریکا و لوبنانەوە کردووە و وتویەتی "ئەگەر ئێران هەوڵ بدات بۆ ڕێگری لە جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، ئێمە بە هێزێکی زۆرەوە لە دژی دەوەستینەوە و باڵادەستیی هێزی نێوان خۆمان و تاران پێشان دەدەین".
کاتس وتوشیەتی "جێبەجێکردنی ئەم ڕێککەوتنە دەبێت و هێشتا چەندین تەحەدا لە بەردەمدان. من و سەرۆک وەزیران فەرمانمان بە سوپای ئیسرائیل داوە بۆ مانەوەیەکی درێژخایەن لە ناوچە ئەمنییەکەدا ئامادە بن و ڕێکاری پێویست بۆ پاراستنی هێزەکانی سوپا و لابردنی هەڕەشەکان لەسەر شارۆچکە نشینەکانی باکوور بگرنە بەر".