سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە باشووری سووریا ئەنجام دەدات
  2026-06-28     

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچەی باشووری سووریا، چەند چەکدارێک کوژراون.

​ئاوێنە: بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سوپای ئیسرائیل، هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانی و زەمینییان لەو ناوچەیە ئەنجام داوە کە بە "پشتێنەی ئەمنی" ناسراوە. ئامانجی سەرەکیی ئەم هەڵمەتە وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەو هەڕەشە ئەمنییانەیە" کە لەو ناوچەیەوە ڕووبەڕووی هاووڵاتییانی مەدەنی و هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیل دەبنەوە.

​لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا، سوپای ئیسرائیل هۆشداری داوە کە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە ناوچەکە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانیان بەردەوام دەبێت. هەرچەندە ئۆپەراسیۆنەکە ئەنجامدراوە، بەڵام تا ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی لەبارەی ژمارە و ناسنامەی ئەو کەسانەی کوژراون یان سەر بە چ گرووپێکی چەکدارین، ئاشکرا نەکردووە.

​جێگای ئاماژەیە، ئەم پێشهاتە لە کاتێکدایە کە دوای گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکانی سووریا و ڕووخانی ڕژێمی پێشوو، هێزەکانی ئیسرائیل لە بەشێک لە ناوچەکانی باشووری ئەو وڵاتە جێگیر بوون و ناو بە ناو ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی گرووپە چەکدارەکان لەو ناوچانە ئەنجام دەدەن.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×