به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له‌میانی كۆبونه‌وه‌ی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كه‌یدا هۆشداری داوه كه وڵاتنه‌كه‌ی لێدوانه‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌دژی ئیسرائیل به‌جدی وه‌رده‌گرێت و چاوپۆشی‌یان لێناكات.
ئاوێنه: به‌پێی میدیاكانی ئیسرائیل، بنیامین نه‌ته‌نیاهو وتویه‌تی، به زه‌حمه‌ت رۆژێك تێپه‌ڕده‌بێت كه تێیدا ئه‌ردۆغان داوای لەناوبردنی دەوڵەتی ئیسرائیل نەکات. ئێمە ئەو قسانە زۆر بە جدی وەردەگرین، چونکە ئەگەر تەنیا یەک شت هەبێت لە مێژوی گەلەکەمانەوە فێری بوبین، ئەوەیە کاتێک کەسێک دەڵێت بەتەمایە لەناوت ببات، دەبێت بە جدی وەریبگریت.
نه‌ته‌نیاهو وتوشیه‌تی، "ئێمە سەرنجی دۆستە ئەمریکییەکانمان بۆ ئەم لێدوانانە ڕادەکێشین. چاوپۆشی‌یان لێ ناکەین."