قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌منیی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه كه روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی چیتر ته‌نیا دروشم نییه به‌ڵكو رێڕه‌وی ده‌وڵه‌ته‌و كه‌سیشی لێ به‌ده‌ر ناكرێت. ده‌شڵێت، هه‌ر كه‌سێك تێوه‌گلابێت له گه‌نده‌ڵی روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه.
ئاوێنه: قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئه‌منیی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌یامێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس وتی، حکومەت بەردەوامە له چه‌سپاندنی سەروەری یاسا و پاراستنی سامانی گشتیدا‌و ئەوەی لە قۆناغی ئێستادا لە ڕێکارە حکومی و دادوەرییەکان دەبینرێت، ئەوە دوپات دەکاتەوە کە بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی چیتر تەنیا دروشم نییە، بەڵکو رێڕه‌وی دەوڵەتە کە هیچ کەسێکی لێ بەدەر ناكرێت.
هەر کەسێک تێوەگلانی له گه‌نده‌ڵی بسەلمێنرێت، بەپێی یاسا روبه‌ڕوی دادگا ده‌كرێته‌وه، بەدور لە هەر ڕەچاوکردن یان فشارێک؛ دەوڵەتیش لە ڕاوەدونانی هەر کەسێک کە دەستدرێژی کردبێتە سەر سامانی گشتی پاشەکشە ناکات، تاوەکو یاسا ڕێڕەوی خۆی وەردەگرێت و مافەکانی عێراقییەکان دەپارێزرێن.