ئەحمەد شەرع: ئیسرائیل دەیەوێت سووریا بکاتە مەیدانی ئاژاوە و پشێوی
  2026-06-30     

ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا، بە توندی سەرکۆنەی هاتوچۆ و هەوڵەکانی ئیسرائیلی کرد بۆ تێکدانی سەقامگیری لە ناوچەکانی باشووری وڵاتەکە و جەختی لەوە کردەوە کە ڕێگە بە جێبەجێکردنی ئەجێندا دەرەکییەکان نادرێت.

ئاوێنە: بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی فەرمی "ئەلئێخباریەی سووریا"، ئەحمەد شەرع لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە: «ڕژێمی ئیسرائیل لە ئێستادا جارێکی دیکە هەوڵ دەدات خاکی پاکی ئێمە بکاتە مەیدانی ئاژاوەیەکی بێپایان. ئیسرائیل لەم ڕێگەیەوە دەیەوێت یەکڕیزی گەلەکەمان تێکبدات و تواناکانمان بۆ دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدان لاواز بکات.»

سەرۆکی سووریا لە درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی بە پاراستنی سەروەری وڵاتەکەی کرد و گوتی: «سووریا نە مەیدانی تاقیکردنەوەی پیلانە دەرەکییەکانە و نە شوێنێکە بۆ جێبەجێکردنی تەماح و زیادەڕۆییەکانی لایەنەکانی دیکە.»

ئەم هەڵوێستە فەرمییەی شەرع دوای ئەوە هات کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر گوندەکانی "عابدین"، "جەملە" و "تەل مەغەر" لە پارێزگای دەرعای باشووری سووریا؛ ئەو ناوچانەی کە ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو داینامۆ مۆڵگەی هێرشی چڕی تۆپخانەیی و بۆردومانی کۆپتەرەکانی ئیسرائیل بوون.

هاوکات تۆڕی ئەلئێخباریە ئاشکرای کردووە کە ساکانی خۆجێیی ئەو گوندانە، نەیان هێشتووە هێزەکانی ئیسرائیل بە ئاسانی جێگیر ببن و مقاوەمەت و ڕووبەڕووبوونەوەیان نیشانداوە بەرامبەر بەو هێزانەی کە هەوڵیانداوە خاڵی پشکنین لە ناوچەکانیاندا دابمەزرێنن.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی بەرگریی شارستانیی سووریا ڕاپۆرتێکی لەسەر دەرئەنجامی هێرشەکانی ڕۆژی دووشەممەی ئیسرائیل بڵاوکردەوە و تێیدا پشتڕاستی کردەوە کە بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە چەندین کەس بریندار بوون و زیانی ماددی زۆریش بە شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان کەوتووە.

وەک کاردانەوەیەکی دیپلۆماسی بەرامبەر بەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییانەی ئیسرائیل لە هەردوو پارێزگای باشووری (دەرعا و قەنیترە)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە فەرمی هاتە سەر هێڵ. وەزارەتەکە نامەیەکی ناڕەزایەتی توندی ئاڕاستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و تێیدا ڕایگەیاند کە ئەم پێشڕەوییە سەربازییانەی ئیسرائیل، پێشێلکارییەکی زەق و ئاشکرای "ڕێککەوتننامەی ڕاگرتنی شەڕ و ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و سووریا لە بەرزاییەکانی جۆلان"ە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×