وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژە بەوە دەکات کە بۆ دانوستان تاوەکو ئێستا هیچ کۆبوونەوەیەک لە ئارادا نییە. دەشڵیت "بۆ پارە بلۆککراوەکان لەگەڵ قەتەر لە دەوحە کۆدەبینەوە.
ئاوێنە: ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی وتی "کۆتاییهێنان بە شەڕ لە لوبنان، پابەندبوونی ئەمریکایە و دەبێت ئیسرائیلیش ناچار بەم کارە بکات".
لەبارەی دانوستانەوە، ناوبراو وتیشی "لە بنەڕەتدا هیچ بەرنامەیەکمان بۆ دیداری لایەنی ئەمریکی لە هیچ ئاستێکدا لە ڕۆژانی داهاتوودا نەبووە و نییە".
بەقایی راشیگەیاند "ڕۆژی چوارشەممە لە دەوحە کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ لایەنی قەتەری دەبێت سەبارەت بە بڕگەکانی یاداشتی لێکتێگەیشتن و ئازادکردنی داراییە بلۆکەکراوەکان".