دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، كۆبونه‌وه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو ئێران له ده‌وحه زۆر باشن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان وتی، هه‌فته‌ی رابردو گورزێكی به‌هێزمان له ئێران دا.
وتیشی، داماڵی چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كۆبونه‌وه‌ی زۆر باش ئه‌نجامدراون و با بزانین چی ده‌بێت..
وتیشی، زۆر گوشارمان له‌سه‌ر ئێران دروست كردوه‌و به باشی به‌ره‌و پێش ده‌چین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئێران قۆناغی باشی بڕیوه‌و پێموایه دۆخیان باشه.
به‌قسه‌ی تره‌مپ سوته‌مه‌تی بۆ نزمتر له نرخی كاتی ده‌ستپێكردنی گورزه‌كان بۆسه‌ر ئێران دابه‌زیوه‌و وتیشی، هه‌مومان سودمه‌ند ده‌بین له به‌رزبونه‌وه‌ی پشكه‌كان و دابه‌زینی نرخی نه‌وت.