له‌نێو لیستی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌دا كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریاوه وه‌كو ئه‌ندامی په‌رله‌مان دانراون، ناوی ژنه ئه‌كته‌ری سوری، رۆزینا لازقانی هه‌یه، كه ئه‌وه‌ش مشتومڕی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئاوێنه: لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی سوریا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ناوی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مانی بڵاوكرده‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریاوه دانراون.
ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی په‌رله‌مان كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه دانراوه له 70 په‌رله‌مانتار پێكدێن كه 14 ئافره‌تیان تێدایه. ئه‌و 70 په‌رله‌مانتاره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی راگوزه‌ری سوریاوه به‌بێ هه‌ڵبژاردن دانراون كه كۆی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی سوریا له 210 كورسی پێكدێن.
روزینا لازقانی یه‌كێك له‌و ناوانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رعه‌وه كراوه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مان و ئه‌وه‌ش مشتومڕی له‌ناو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌دوای خۆیدا هێنا.