هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێی وایه ئیسرائیل به‌دوای دوژمنێكی نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێت. ده‌شڵێت، بۆ ئێمه ئیسرائیل بێت یان هه‌ر لایه‌نێكی تر، كه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌كانمان بێت، كێشه‌مان نییه له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی و شه‌ڕیش كاری ئێمه‌یه.
ئاوێنه: هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی سی ئێن ئێن تورك رایگه‌یاند، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئیسرائیل په‌یڕه‌وی لێده‌كات له پشت جۆرێك له وه‌همه‌وه شاردبویه‌وه‌و له‌لایه‌ن رۆژئاواوه پشتیوانی لێده‌كرا، به‌ڵام كاتێك ئه‌و سیاسه‌ته ئاشكرابو و چیتر له‌به‌ر چاوی مرۆڤایه‌تی نه‌یتوانی كاربكات و باوه‌ڕپێكه‌رو هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر بێت، هه‌موان خۆیان له‌به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كه‌یدا بینییه‌وه.
هاكان فیدان وتوشیه‌تی "سەیرکەن، لە هەمو شوێنێکی جیهاندا، لە کەمپەکانی زانکۆوە بگرە تا ڕۆژنامەکان و سەکۆ ڕۆشنبیرییەکان، دژایەتییەکی بێوێنە بەرامبەر بە ئیسرائیل دروست بوە. بۆچی؟ چونکە بەرچاوڕونانە و لەبەرچاوی هەمواندا کۆمەڵکوژی دەکەن، لەبەرچاوی هەمواندا لە هەمو شوێنێک ڕۆڵی تێکدەرانە لە سەقامگیریدا دەگێڕن. جاران دەیانتوانی بە یەک دو جووڵەی میدیایی سادە ئەمە بشارنەوە، بەڵام ئێستا ناتوانن بیشارنەوە."
به‌بڕوای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا "ئیسرائیل لە ئێستادا، بۆ گۆڕینی ئەم وێنا وێرانکاره‌ی خۆی کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە نەفرەتی لێکراوە، بەدوای دوژمنێکی نوێ‌دا دەگەڕێت. بۆ هه‌ر شوێنێك ده‌چم له‌وباره‌یه‌وه پرسیارم لێده‌كرێت، منیش دەڵێم: ئیسرائیل هەوڵ دەدات دوژمنێک بۆ خۆی دروست بکات."
هاكان فیدان وتوشیه‌تی "بۆ ئێمه ئیسرائیل بێت یان هەر لایه‌نێكی تر، تا ئەو کاتەی دژی بەرژەوەندییە نیشتمانی و ناوچه‌ییه‌كانمان بێت، ئێمە دۆخمان بە جۆرێک نییە کە لێی بترسین، دودڵ بین یان هەنگاو بەرەو دواوە بنێین. بۆ ئێمە ئه‌مه هیچ کێشەیەک نییە؛ شەڕ و ململانێ کاری ئێمەیە و بە هیچ شێوەیەک گرفت نییە."
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه"بەڵام گرفتی سەرەکی ئەمەیە: ئیسرائیل تەنها کێشەی من نییە، بەڵکو کێشەی جیهانە... ئیسرائیل تەنها کێشەی تورکیا نییە، و تەنها بابەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان نییە. دژایەتیکردنی ئەمە بە دەنگی بەرز لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە بابەتێکی جیایه، بەڵام ئەمە کێشەیەکی هاوبەشی مرۆڤایەتییە."