ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكرده‌وه، به‌شێك له وڵاتانی گرنگی ئه‌وروپی رازین له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبونی كه‌شتییه‌كان به گه‌روی هورمزدا باج بده‌نه ئێران و عومان.
ئاوێنه: ئاژانسی بلومبێرگ، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، لە زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارەوە بڵاویكرده‌وه، لە ئێستادا بەشێک لە وڵاتە گرنگەکانی ئەوروپا رازین به‌وه‌ی كه باج بده‌نه ئێران و عومان له‌به‌رامبه‌ر تێپه‌ڕبونی کەشتییەکان به‌گه‌روی هورمزداو پێیان وایه ئه‌وه كارێكی حه‌متییه.
سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه كردوه كه سه‌پاندنی جۆرێك له باجی خزمه‌تگوزاری له گه‌روی هورمز له‌دوای جه‌نگی ئه‌مریكاو ئیسرائیل له‌دژی ئێران، بۆته شتێكی بنجبڕ و حه‌تمی.
ئاژانسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه بڕی ئه‌و جۆره باجه چه‌ند ده‌بێت.
ئه‌و سه‌رچاوه ئاگادارانه به ئاژانسه‌كه‌یان وتوه، وڵاتانی ئەوروپی لەگه‌ڵ رازی بون به پێدانی باج، پێداگرانه داوایان لە بەرپرسانی ئێران و عومان کردوە کە جیاکاری لەنێوان کەشتییەکاندا نەکەن لەسەر بنەمای ئەوەی کە سەر بە چ وڵاتێکن.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی بلومبێرگ، بەشێک لە بەرپرسانی وڵاتانی عه‌ره‌بی كه‌نداو بە پێچەوانەی هەڵوێستە فەرمییەکانی وڵاته‌كانیانه‌وه، بە شێوەیەکی نافەرمی پشتیوانی له‌م بۆچونه ده‌كه‌ن.