نوسینگه‌ی بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌و هه‌واڵانه به‌ته‌واوه‌تی ره‌تده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئیسرائیل له كاتی دانوستانه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا، هه‌وڵی كوشتنی محه‌مه‌د باقر قالیباف، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران و عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌ی داوه.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی پێشتر بڵاویكرده‌وه كه له‌و كاته‌ی ئه‌مریكا خه‌ریكی دانوستان بوه له‌گه‌ڵ ئێران، ئیسرائیل بیری له كوشتنی هه‌ردو گه‌وره دانوستانكاری ئێرانی محه‌مه‌د باقر قالیباف و عه‌باس عراقچی كردۆته‌وه به ئامانجی كۆتاییهێنان به دانوستانه‌كان و گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگ. به‌ڵام نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌و زانیارییانه ره‌تكردونه‌ته‌وه‌و به هه‌ڵبه‌ستراو ناوی بردون.
نوسینگەی بنیامین نه‌ته‌نیاهو له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له تۆڕی ئێكس بڵاویكردۆته‌وه وتویه‌تی"وەک هەمیشە، نوێترین راپۆرتی رۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز سەبارەت بە ئیسرائیل و دانوستاندنکارانی ئێران هەواڵێکی ساختەیە و به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵبه‌ستراوه."