ترەمپ: دەتوانم لە رێوڕەسمەکەی خامنەیی بە یەک تەقە هەموو بەرپرسانی ئێران لەناو ببەم
  2026-07-04     

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات کە دەتوانن لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی رێبەری کۆچکردووی ئێران بە "یەک تەقە" هەموو بەرپرسەکان بکوژێت، بەڵام ئەو دەڵێت "ئەگەر وابکەین کەس نابێت دانوستانمان لەگەڵ بکات".

 

ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ پێگەی "ئاکسیۆس" ئاماژەی بە ئامادەبوونی سەرکردە و بەرپرسانی ئێران لە ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی کرد و وتی "هەموویان لەوێن. تەنیا یەک تەقە بەسە بۆ ئەوەی هەموویان لەناو ببەین، بەڵام ئێمە ئەو کارە ناکەین، چونکە ئەوکاتە کەس نامێنێتەوە بۆ ئەوەی دانوستانی لەگەڵدا بکەین".

وتیشی "گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیراون تاوەکو ڕێوڕەسمەکانی پەیوەست بە بەخاکسپاردنی عەلی خامنەیی کۆتاییان دێت".

ناوبراو باس لەوەدەکات، ئێران هەوڵدەدات بگاتە ڕێککەوتن و لە ئێستادا هەردوولا ئاگربەستیان پاراستووە.

بە وتەی ترەمپ "ئەم وەستانەی دانوستانەکان کاتییە و دوای تەواوبوونی ڕێوڕەسمەکە، پڕۆسەی گفتوگۆکان دەست پێ دەکەنەوە. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە هەر جۆرە کارێکی سەربازی لە بارودۆخی ئێستادا، دەکرێت لێکەوتەی بەرفراوانی هەبێت".

لە بەشێکی تری ئەم گفتوگۆیەدا، ترەمپ باسی لە ئەگەری دیداری لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کرد لە کۆشکی سپی و وتی "ڕەنگە ئەم دیدارە هەفتەی داهاتوو و دوای گەڕانەوەی لە لوتکەی ناتۆ لە تورکیا ئەنجام بدرێت".
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×