حوسییەکان هەڕەشەی پەلاماردانی سعودیە دەکەن
  2026-07-05     

دوای ئەوەی ململانێ ئاسمانییەکان لە نێوان حوسییەکان و هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعودیە گەیشتە قۆناغێکی نوێ، ئاڵۆزییەکان لەسەر ئاسمانی یەمەن لە هەڵکشاندان. یەحیا سەریع، وتەبێژی سەربازیی گروپی حوسییەکان، ئاشکرایکرد کە فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی عەرەبی رێگرییان لە نیشتنەوەی فڕۆکەیەکی مەدەنی ئێرانی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا کردووە.

​ئاوێنە: سەریع بە ئاماژەدان بەوەی کە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سەنعا و تاران بەردەوام دەبن، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی ریاز کرد. ناوبراو رایگەیاند، ئەگەر سعودیە بەردەوام بێت لەوەی بە "پێشێلکردنی ئاسمانی یەمەن" ناوی برد، ئەوا حوسییەکان فڕۆکەخانەکان و سەرجەم بەرژەوەندییە گرنگەکانی سعودیە لە وشکانی و دەریادا دەکەنە ئامانجی سەربازی.

​لە بەرامبەردا، هاوپەیمانی عەرەبی کە ئۆپەراسیۆنەکانی خۆی لە یەمەن لە ساڵی 2015-ەوە دەستپێکردووە، بە توندی وەڵامی ئەم هەڕەشەیەی دایەوە. هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا جەختیکردەوە کە بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان، وەڵامێکی "بێپێشینە و توند" دەدەنەوە بۆ هەر هەوڵێک کە بیەوێت سەروەری خاکی سعودیە، هاووڵاتییان، یان دامەزراوە گرنگەکانی بکاتە ئامانج.

​شایەنی باسە، هاوپەیمانی عەرەبی کە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە وڵاتانی وەک (سعودیە، ئیمارات، قەتەر، کوەیت، بەحرەین، سودان، میسر، ئوردن و مەغریب) لەخۆ دەگرت، لە ماوەی ساڵانی رابردوودا بەهۆی گۆڕانکارییە سیاسی و ستراتیژییەکان لە ناوچەکە، رۆڵی وڵاتانی ئەندام تێیدا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە و هەندێک لە وڵاتان پاشەکشەیان لە بەشدارییە سەربازییەکان کردووە، بەڵام هاوپەیمانییەکە تا ئێستا وەک بلۆکێکی سەربازی دژی حوسییەکان لە یەمەن درێژەی بە کارەکانی داوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×