دوای نزیكهی پێنج مانگ له راوهستانی، بازرگانیی دهریایی لهنێوان ئێران و قهتهر دهستی پێكردهوه.
ئاوێنه: نوێنهری بازرگانیی ئێران لە دەوحە رایگهیاند، بازرگانیی دەریایی نێوان هەردو وڵات "دوای نزیکەی پێنج مانگ" دوبارە دەستی پێکردەوە.
ئەم هەواڵە دوای ئەوە بڵاوکرایەوە کە وەزارەتی گواستنەوەی قەتەر ڕایگەیاند، چالاکییەکانی کەشتیوانی و هاتوچۆی دەریایی وڵاتەکەی دەستیانپێکردوەتەوە.
عەباس عەبدولخانی، نوێنهری بازرگانیی ئێران لە قەتەر، بە میدیاکانی وڵاتهكهی راگهیاند "بەهۆی بەدواداچونی بەردەوامی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی لە دەوحە و ئەو هەماهەنگییانەی لەگەڵ بەرپرسانی پەیوەندیداری حکومەتی قەتەر کراون" گواستنەوەی دەریایی کاڵا لە نێوان بەندەری دێیەر و بەندەری ڕوەیس دەستیپێکردەوە.
بەر لەمە، وەزارەتی گواستنەوەی قەتەر لە ڕاگەیەندراوێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، هاتوچۆی "گشت جۆرە بەلەم و کەشتییەک" دوبارە ڕێگەپێدراوە و جەختی کردەوە کە "کەرەستە و پێداویستییەكانی سەلامەتی و ئاسایش لەبەردەستدان."
هەفتەیەک لەمەوبەر، وەزارەتی گواستنەوەی قەتەر داوای لە خاوەن و بەکارهێنەرانی هەمووجۆرە بەلەم و کەشتییە دەریاییەکان کرد کە تا تا كاتێكی نادیار لە هەر جۆرە کەشتیوانی و چالاکییەک لە ئاوەکانی ئەم وڵاتەدا دوربکەونەوە.
قەتەر لەگهڵ پاکستان، نێوهندگیری دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکایە.