میدیای پارتی بڵاویكردهوه، وەزیری دارایی عێراق ئیمزای لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەوە کرد.
ئاوێنه: بهپێی میدیای پارتی فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆتایی دەوامدا و لە دەوروبەری کاتژمێر 2:30 خولەک، ئیمزای لەسەر خەرجکردنی موچەی مانگی شەشی هەرێمی کوردستان کردوە بە لێبڕینی 120 ملیار دینارەکە. دوابەدوای ئهوهش، فەرمانگەی ژمێریاری ڕاسپاردوە تاوەکو دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکان بکەن.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندوه، لە سبەی دوشەممەوە دەست بە ڕێکارەکان دەکرێت و یەک بۆ دو ڕۆژی بۆ تەواوکردنی پێویستە، به ئهگهری زۆرهوه دهكهوێته رۆژی چوارشهممه.
هۆکاری دواکەوتنی مووچەی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتەکە چاوەڕوانی ئەنجومەنی وەزیران بوە بۆ کەمکردنەوەی 120 ملیارەکە، بەڵام ڕەزامەندی لەسەر نەدراوە، بۆیە ئەم مانگەش 120 ملیارەکە هەژمار دهبڕێت.