دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، یان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌نه رێككه‌وتن یاخود ئه‌ركه‌كه‌یان له‌دژی ئه‌و وڵاته ته‌واو ده‌كه‌ن.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، وتی، نرخی نەوت سەرەڕای داخرانی گەروی هورمز ئەوەندە بەرزنەبوەوە "ئێمە نەوتێكی زۆری ئه‌وانمان ده‌ستبه‌سه‌ردا گرت. خەڵک ئەسڵەن ئاگادارنەبون و هەمو ئەمانە تەنها لە ماوەی مانگ و نیوێکدا ڕویاندا."
سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە دوپاتی کردەوە کە کەشتییەکانی هێزی دەریایی و تەواوی فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی ئێرانی‌یان لەناو بردوەو وتیشی، "لە کۆتاییدا تێگەیشتن کە چیتر ڕاداریان نییە، چونکە سیستمە ڕادارییەکانیان لەناوچوبو. بۆیە، له کۆتایی شەو و لە تاریکیدا ئه‌وانمان كرده ئامانج."
تره‌مپ وتیشی "هێزە دەریاییە بەهێزەکەمان گەورەترین گەمارۆی پیاده‌كرد کە کەس تا ئێستا نه‌یبینیوه و لە ماوەی دو مانگدا تەنانەت یەک کەشتیش نەیتوانی لە گەمارۆکە تێپەڕێت. دواتر نزیک بوینەوە لەوەی کە ڕەنگە بتوانین بگەینە ڕێککەوتن، بۆیە گەمارۆکەمان کەم کردەوە. نازانم، ڕەنگە بگەینە ڕێککەوتنیش."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جەختیشی کردەوە "بەهه‌مو حاڵه‌تێكدا ئێمه سەردەکەوین. یان دەگەینە ڕێککەوتن، یان ئه‌ركه‌كه تەواو دەکەین."
تره‌مپ پێی وایه ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كه له‌دژی ئێران، كارێكی ئاسانه‌و وتی"تەواوکردنی ئه‌ركه‌کە قورس نابێت. بێگومان من پێم باشترە ڕێککەوتن بکرێت، چونکە نامەوێت 91 ملیۆن کەس بكه‌ونه ژێر كاریگه‌ری"ی شه‌ڕه‌وه.
«ما می‌توانیم ظرف یک ساعت پل‌هایشان را ویران کنیم. می‌توانیم شبکه تأمین انرژی را از کار بیندازیم. همه آن نیروگاه‌های بزرگ، زیبا و مدرنی را که ساخته‌اند. آنها پول زیادی داشتند اما حالا دیگر پولی ندارند. ما هیچ پولی به آنها نداده‌ایم اما می‌توانیم برق و نیروگاه‌های تولید برقشان را از کار بیندازیم.»
وتیشی"ئێمە دەتوانین لە ماوەی یەک کاتژمێردا پردەكانیان وێران بکەین. دەتوانین تۆڕی دابینکردنی وزەیان پەکبخەین له‌گه‌ڵ هەمو ئەو وێستگە گەورە، جوان و مۆدێرنانەی کە دروستیان کردون. ئەوان پارەیەکی زۆریان هەبو بەڵام ئێستا چیتر پارەیان نییە. ئێمە هیچ پارەیەکمان پێ نەداون بەڵام دەتوانین کارەباو وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبایان پەکبخەین."