دیمەشق... دوو تەقینەوەی بەهێز لەنزیک هۆتێلی مانەوەی ماکرۆن ڕویاندا
  2026-07-07     

کەمێک پێش ئێستا، ناوەڕاستی شاری دیمەشقی پایتەختی سوریا بە دوو تەقینەوەی بەهێز هەژا، کە گومانی ئەوە دەکرێت ئامانج لێی تێکدانی ڕەوشی ئەمنی ئەو ناوچەیە بووبێت کە "ئیمانوێل ماکرۆن" سەرۆکی فەرەنسا و شاندە یاوەرەکەی لێ دەمانەوە.

​ئاوێنە: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون، تەقینەوەکان لە نزیک باڵەخانەی وەزارەتی گەشتوگوزار و لە نزیک ئەو هۆتێلەی سەرۆکی فەرەنسای لێ بووە ڕوویانداوە، بە جۆرێک ستوونی دووکەڵی چڕ لە شوێنی ڕووداوەکە بەرزبووەتەوە.

​سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، ئەمانجێکی دیاریکراوی ئەم تەقینەوانە بەدوور نەبووە لە تیمی پاراستنی سەرۆکی فەرەنسا، بەڵام بەخت یاوەری ماکرۆن بووە، چونکە تەنیا ١٥ خولەک بەر لە ڕوودانی تەقینەوەکان، ناوبراو لەگەڵ شاندەکەی شوێنی حەوانەوەکەیان بەجێهێشتووە و بەمەش لە مەترسییەکی گەورە ڕزگاریان بووە.

​لە ڕووی تەکنیکییەوە، سەرچاوە ئەمنییەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە تەقینەوەکان لە ڕێگەی دوو بۆمبی چێندراوەوە ئەنجامدراون؛ یەکێکیان لەناو پاسێکدا و ئەوی دیکەیان لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی جێگیرکرابوون. لە ئەنجامی ئەو کردەوە تیرۆریستییەش، ئۆتۆمبێلێک بە تەواوەتی سوتاوە و ژمارەیەک کارمەندی پۆلیسی مەدەنی ناوچەکەش بریندار بوون.

​تا ئێستا لایەنی بەرپرس لەم تەقینەوانە ڕانەگەیەندراوە، بەڵام تیمەکانی فریاگوزاری و هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و گەمارۆی ناوچەکەیان داوە.

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×