سەرۆکی ئەمریکا وێڕای ئەوەی جەنگی لەگەڵ ئێران بە ئۆپراسیۆنی داماڵینی چەکی ئەتۆمی وەسفکرد، لەبارەی تورکیاشەوە ئاماژە بەوەدەکات کە بیر لەوە دەکەنەوە سزاکان هەڵبگرن لەسەر ئەو وڵاتەیە، چونکە "ئەردۆغانیش نایەوێت ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆحمی بگات".
ئاوێنە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە ئەنقەرەیە بۆ کۆبوونەوەی لە رێکخراوی (ناتۆ) و بە رۆژنامەنوسانی وت "تورکیا ئێران بە باشی دەناسێت و تێگەیشتنێکی وردی لەو کێشانە هەیە کە پەیوەندییان بەو وڵاتەوە هەیە". وتیشی "ئەوان لەگەڵ چەند وڵاتێکی دیکەدا، ڕۆڵێکی زۆر گرنگیان لە هاوکاریکردندا هەبووە".
وەک ترەمپ دەڵێت "لە چوارچێوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانماندا، لەوانەش هەوڵدان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران؛ یان هەر ناوێکی دیکە کە دەتانەوێت لێی بنێن، تورکیا کارێکی ناوازەی ئەنجام داوە. دیسان دەیڵێمەوە ئەمە تەنانەت شەڕیش نییە؛ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازییە و ئامانجەکەی داماڵینی چەکی ئەتۆمیی ئێرانە".
سەرۆککۆماری ئەمریکا هەروەها وتی، تورکیا "دەیتوانی بێتە ناو ئەم ململانێیەوە"، بەڵام ئەو کارەی نەکرد، سەرەڕای ئەوەی کە "وڵاتێکە خاوەن هێزێکی سەربازیی زۆر بەهێزە".
ترەمپ سەبارەت بە هەڵوێستی ئەردۆغان وتی "پێم وانییە ئەویش بیەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی؛ لە ڕاستیدا، لەم بابەتە بە تەواوی دڵنیام".
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی تورکیاشەوە باس لەوەدەکات کە رهنگه بیرلهوه بكهینهوه فڕۆكهی F-35 به توركیا بفرۆشین، چونکە "پهیوهندیمان لهگهڵ توركیا زۆر باشهو لهچاو وڵاتانی تردا بهوهفاترن".
هەروەها ئاشکراشیکرد "كاردهكهین بۆ ههڵگرتنی ئهو سزایانهی بهسهر توركیادا سهپێندراون".
پەیوەست بە گەروی هورمزیشەوە ناوبراو رایگەیاند "پێویستمان به گهرووی هورمز نییه، چونكه بڕیكی زۆر زۆر نهوتمان ههیه. دهبێت ئهوروپا ئاگاداری كۆچ و وزه بێت، ئهگهرنا چیتر ئهوروپایهك نامێنێت".