سێیەم کەشتی لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج
  2026-07-07     

دوێنێ دوو کەشتی نەوتهەڵگری سعودی و قەتەری لە گەرووی هورمز کرایە ئامانج، ئەمڕۆش سێیەم کەشتی کە بەریتانییە لە گەرووەکە کراوەتە ئامج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

 

ئاوێنە: ڕێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە ١٦ی تەممووز، کەشتییەکی نەوتهەڵگر لەکاتی تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا، بە تەنێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج.

ئەم دامەزراوەیە ئاماژەی بەوە کردووە کە تانکەرەکە بەهۆی هێرشەکەوە تووشی "زیانی پێکهاتەیی" بووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی یان پیسبوونی ژینگەیی تۆمار نەکراوە.

ئەم ڕووداوە تەنیا ڕۆژێک دوای هێرشکردنە سەر دوو تانکەری دیکە دێت، کە یەکێکیان هەڵگری نەوتی خاوی سعوودی و ئەوی تریان هەڵگری گازی سروشتیی شلی قەتەر بوو.

بەو پێیە، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز هێرشکردنە سەر ئەو دوو کەشتییەی پشتڕاست کردووەتەوە؛ هاوکات ماڵپەڕی ئاکسیۆس لەزاری دوو بەرپرسی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە سوپای پاسداران لانی کەم دوو مووشەکی ئاراستەی تانکەرەکان کردووە، بەڵام ئێران تائێستا هیچ پەرچەکردارێکی فەرمی بەرامبەر بەم تۆمەتە نەبووە.

هاوکات وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی کەشتی قەتەریی "الرکیات" لەنزیک گەرووی هورمز، هێرشێکی قبوڵنەکراوە بۆسەر ئاسایشی دەریاوانیی نێودەوڵەتی و دابینکردنی وزەی جیهانی، هەروەها ئێرانی وەک بەرپرسیاری ئەو هێرشە ناساند.
 

زۆرترین بینراو
دوای پێدانی ٥٥ هەزار دۆلار بۆ گەیشتن بە ئەورووپا؛ خێزانێکی سلێمانی لە دەریادا تووشی کارەسات بوون و سێ منداڵیان لەدەستدا
بڕیاری دادگای تاوانەکانی سلێمانی: ​لاهور شێخ جەنگی 5 ساڵ‌و ​پۆڵاد شێخ جەنگی 3 ساڵ‌و ​ڕێبوار حامی حاجی غالی 2 ساڵ زیندانیکردن
بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕی پێدانی دۆلاری بۆ گه‌شتیاران به‌ نرخی ره‌سمی دیاریكرد
پارتی به‌ڕه‌سمی کاندیدەکانی بۆ پۆستی جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق راگەیاند
لاهور شێخ جه‌نگی: سه‌ربه‌رزم و ملكه‌چی هیچ ئیراده‌یه‌ك نه‌بوم
نه‌تانیاهو: ته‌له‌فۆنێكی زۆر توندم له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌نجامداو كۆمه‌ڵكوژیی دروزه‌كان راگیرا
بەسێ هۆزات: ئەگەر پێوەری یاسای لێبوردن تەقەنەکردن بێت، دەبێت ئۆجەلان یەکەم کەس بێت ئازاد بکرێت
عولەما کوردەکان و قوتابی و موریدە ئیندۆنیسییەکانیان
سی ئێن ئێن: پێنتاگۆن تاوتوێی بەکارهێنانی "دایکی بۆمبەکان" دەکات بۆ لێدانی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران
کۆتایی بە سیمکارتی بێسەرەوبەرە دێت؛ مەرجی نوێ بۆ کڕین و تۆمارکردنی سیمکارت لە عێراق دادەنرێت
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×