سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، سەرەڕای بوونی جیاوازیی بیروڕای ناوبەناو لەگەڵ ترەمپ سەبارەت بە ئێران، بەڵام لە پرسە گەورەکان "هاوڕاین". دەشڵێت "گومانم هەیە بتوانێت بەرنامە ئەتۆمیەکە رابگرێت".
ئاوێنە: بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاند "هێشتا زووە بۆ لێدواندان لەسەر ئەوەی دوای واژۆکردنی ڕێککەوتنێکی ئاشتی کاتی لەنێوان واشنتۆن و تاراندا چی ڕوو دەدات".
ناوبراو وتیشی "سەرۆککۆماری ئەمریکا پێیوایە دەتوانێت بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕابگرێت، بەڵام ناتانیاهۆ دەڵێت کە ئەو لەو بارەیەوە گومانی هەیە".
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەشڵێت "لە بابەتە گەورەکاندا هاوڕاین و هەندێک جاریش جیاوازیمان هەیە، بەڵام ئێمە هاوپەیمانی ڕاستەقینەی یەکترین".