بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی کەنداو؛ پزیشکیان بەپەلە عێراقی جێهێشت و گەڕایەوە تاران
  2026-07-08       467       

میدیاکانی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردەوە، کە بەهۆی پەرەسەندنی خێرای ئاڵۆزییە سەربازییەکان و ئاڵوگۆڕی بۆردومانی چڕ لە نێوان هێزەکانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەی کەنداو، مەسعوود پزیشکیان، سەرکۆماری ئێران، گەشتەکەی بۆ عێراق بڕیوە و بەپەلە گەڕاوەتەوە بۆ تاران.

ئاوێنە: ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، مەسعوود پزیشکیان لەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران گەیشتە شاری نەجەف و لەلایەن عەلی زەیدی، سەرۆکی حکوومەتی عێراقەوە پێشوازی لێکرا. هۆکاری سەرەکی سەردانەکەی سەرکۆماری ئێران بۆ بەشداریکردن بوو لە ڕێوڕەسمی پرسەی عەلی خامنەیی کە بڕیار بوو لە شارەکانی نەجەف و کەربەلا بەڕێوەبچێت.

هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی زنجیرەیەک بۆردومانی چڕ لە شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆدا بۆ سەر بنکە و پێگە ستراتیژی و سەربازییەکانی ئێران، وەڵامدانەوەی کتوپڕی سوپای پاسدارانی لێکەوتەوە کە تێیدا چەند ناوچەیەکی لە کوێت و بەحرێن بۆردومان کرد. ئەم دۆخە ئەمنییە نوێیە وایکرد کە پزیشکیان نەتوانێت لە عێراق بمێنێتەوە و گەشتەکەی کورت بکاتەوە و بە فرۆکەیەکی تایبەت بەرەو تاران بفرێت.

زۆرترین بینراو
© 2026 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×