دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، ره‌نگه ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه به‌توندی هێرش بكه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و وڵاته.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، قسه‌ی بۆ رۆژنامه‌نوسان كرد‌و له‌باره‌ی ئێران وتی، ئه‌وان رۆژانه رێككه‌وتنه‌كه پێشێل ده‌كه‌ن و "درۆ و ساخته‌چێتی ده‌كه‌ن و خه‌ڵك ده‌كوژن."
سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هیچ بژارده‌یه‌كی له‌به‌رده‌مدا نییه جگه له به‌رده‌وامبون له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر ئێران له كاتێكدا به قسه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له‌سه‌ر پێشێلكردنی ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
وتیشی"له‌ماوه‌ی 47 ساڵدا هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌مریكا هیچ شتێكی به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌كرد."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو "شه‌وی رابردو گورزێكی زۆر توندمان له ئێران وه‌شاند. ره‌نگه ئه‌مشه‌ویش گورزێكی دیكه‌ی زۆر توندیان لێ بوه‌شێنین. هۆشدارییه‌كی ساده‌یان پێده‌ده‌ین. ئه‌مشه‌و گورزێكی زۆر توندییان لێده‌وه‌شێنین."