كه‌ناڵی "پرێس تیڤی"ی ئێرانی بڵاویكرده‌وه، له وه‌ڵامی هه‌ر هێرشێكی نوێ‌دا بۆ سه‌ر ئێران، گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌وه به‌ته‌واوه‌تی داده‌خرێت و وه‌ڵامی توندیشی بۆ هێرشه‌كه ده‌بێت.
ئاوێنه: پرێس تیڤی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاگاداره‌وه، بڵاویكرده‌وه، ئێران هۆشدارییەکی توندی داوە کە لە بەڕێوەبردنی گەروی هورمز پاشەکشە ناکات و ئامادەیە بجەنگێت بۆ پاراستنی کۆنتڕۆڵی خۆی بەسەر ئەو ڕێڕەوە ئاوییە ستراتیژییەدا.
سەرچاوەکە ئاشکرای کردوە کە په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی 48 کاتژمێری ڕابردو پێداگریی تارانیان توندتر کردوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، لە ئەگەری هەر هێرشێکی نوێ‌دا بۆ سەر خاک یان بەرژەوەندییەکانی ئێران، کۆماری ئیسلامی بە هێزێکی توند و وێرانکەر وەڵام دەداتەوە.
سەرچاوەکە وتویه‌تی، لە دوای هەر هێرشێک بۆ سەر ئێران، دو ڕێکاری دەستبەجێ دەگیرێنەبەر: یەکەم، گەروی هورمز بە تەواوی بەڕوی هەمو هاتوچۆیەکی دەریاییدا دادەخرێت؛ دوەم، ئێران بە ڕێژەی لانیکەم دو بە یەک، هێرش دەکاتە سەر ئامانجەکانی دوژمن، ئەمەش بەو مانایەیە کە لە بەرامبەر پێکانی هەر ئامانجێکی ئێرانی، لانیکەم دو ئامانجی دوژمن لە بەرامبەردا هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر.
به‌قسه‌ی سه‌رچاوه‌كه "ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنەی کە لەم بارەیەوە واژۆ کراوە بەڕونی دەڵێت ئێران بەپێی ڕێکخستنەکانی خۆی گەروەکە دەکاتەوە. بۆیە ئێران ڕێگە بە دروستکردنی هیچ ڕێڕەوێکی نوێ نادات لە دەرەوەی چوارچێوەی ڕێکخستنەکانی خۆی."
سەرچاوەکە بە پرێس تی ڤی ڕاگەیاندوە"هەر هەڕەشەیەک وەڵامێکی بەهێزی دەبێت. ئێران جیاوازی لە نێوان ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و هاوبەشەکانیدا لە ناوچەکەدا ناکات".
جه‌ختیشی كردۆته‌وه كه "ترەمپ هیچ شتێک لەم هەڕەشانەی ئەم دواییەی بەدەست ناهێنێت، بەڵام بێگومان هەم گەروی هورمز و هەم دانوستانەکان له‌باره‌ی رێککەوتنی کۆتایی لەدەستدەدات. ئێستا بژارده‌كه لای ئەوە".