دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، پێی وانییه شه‌ڕی به‌رفراوان له‌گه‌ڵ ئێران جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌و ده‌شڵێت، ئه‌و گرژییانه‌ی كه روده‌ده‌ن به خێرایی كۆتاییان دێت.
ئاوێنه: دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره له دوای لوتكه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ، له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران به رۆژنامه‌نوسانی وت"پێموانییه جارێكی دیكه شه‌ڕ سه‌رهه‌ڵبداته‌وه. پێموایه ئه‌و گرژییانه‌ی هه‌ن به‌خێرایی كۆتاییان دێت. ئه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر دو كه‌شتی بۆیه ئێمه‌ش گورزێكی زۆر توندترمان لێوه‌شاندن."
جه‌ختیشی كرده‌وه، هه‌ر شتێك روبدات به‌خێراییه‌كی زۆر كۆتایی دێت و نابێته مایه‌ی هیچ شتێكی تر جگه له‌وه‌ی دۆخه‌كه سه‌قامگیرتر ده‌كات له‌نێویشیاندا بۆ نه‌وت.
ئه‌و جارێكی دیكه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ناوی له سه‌ره‌تای لیستی ئامانجه‌كانی ئێراندایه.