به‌رپرسێكی ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت، وڵاته‌كه‌ی له‌به‌ر پاراستنی دۆستایه‌تی و بنه‌مای هاوسێیه‌تی باش، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره نه‌كردۆته ئامانج.
ئاوێنه: عیزەتوڵڵا زەرغامی، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای فەزای ئه‌لیكترۆنی و وەزیری پێشوی میراتی کولتوریی ئێران به ئاماژه‌دان به ئاماده‌بونی دۆناڵ تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له توركیا رایگه‌یاند، تره‌مپ له توركیاوه فه‌رمانی هێرشكردنه سه‌ر ئێرانی ده‌ركردوه.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه داوای كردوه به‌وهۆیه‌وه باڵیۆزی توركیا له تاران بانگهێشت بكرێت.
وتوشیه‌تی"بکوژی ڕێبەری ئێران لەبەر دەستدا بو بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه‌ی لێبكرێته‌وه"، بەڵام ئێران لەبەر پاراستنی دۆستایەتی و بنه‌مای هاوسێیەتی باش لەگەڵ دراوسێکانیدا، ترەمپی نەکردە ئامانج.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دوێنێ سێشەممە، حەمید ڕەسایی، پەرلەمانتاری ئێران، بە ئاماژەکردن بە ئامادەبونی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە لوتکەی سەرکردەکانی ناتۆ لە ئەنقەرە، رایگه‌یاند "ئێستا کە ترەمپ لەبەر دەستدایە، پێویستە شوێنی نیشتەجێبونی بکرێتە ئامانج."
کاتژمێرێک دوای لێدوانەکانی ڕەسایی، كه‌ناڵی تەلەگرامی سابرین نیوز، کە لە ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانەوە نزیکە، له‌گه‌ڵ بڵاوکردنەوەی شوێنێک لە ئەنقەرە، نوسی، ئەمە ئەو هۆتێل و ژورەیە کە دۆناڵد ترەمپ تێیدا لە ئەنقەرە ده‌مێنێته‌وه.