ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، دەمانچەی بەدیاری بەخشی بەسەرکردەکانی ئامادەبووی لوتکەی ناتۆ لەئەنقەرەو هەر دەمانچەیەو ناوی سەرکردەکەی لەسەر هەڵکەندراوە.
ئاوێنە: بەپێی ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، هەریەک لەو دەمانچانەی کە دراوە بەسەرکردەکان، ناوی وەرگرەکەی لەسەر هەڵکەندراوە.
هەروەها ڕاگەیەندرا کە بەڵگەنامەی پێویست بۆ ڕێکارەکانی هەناردەکردن لەگەڵ چەکەکاندا گەیاندراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کیر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ئەو دەمانچەیەی کە پێیدراوە نەبردۆتەوە وڵاتەکەی.
بەپێی زانیاریی بەرپرسان، ستارمەر ئەو دیارییەی لە تورکیە بەجێهێشتووە، چونکە گواستنەوەی ئەو چەکە بۆ بەریتانیا نایاسایی بووە.
ستارمەر لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دیارییەکەی ئەردۆغان "سەرسوڕهێنەرە".