فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم كه‌مێك له‌وبه‌ر رایگه‌یاند، ئه‌مشه‌و ده‌ستیان به هێرشی دیكه‌ی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران كردۆته‌وه ئه‌وه‌ش به ئامانجی لاوازكردنی تواناكانی ئه‌و وڵاته له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادیی كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز.
ئاوێنه: سێنتكۆم له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كان هێزه‌كانمان ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی چه‌ند هێرشێكی دیكه‌ی ئاسمانی كردوه بۆ لاوازكردنی تواناكانی ئێران له هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادیی كه‌شتیوانی له گه‌روی هورمز.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، ئه‌مریكا ئێران به‌رپرسیار ده‌كات له‌و ده‌ستدرێژییه بێپاساوانه‌ی كه به‌م دواییه كردونییه‌ته سه‌ر چه‌ند كه‌شتییه‌كی بازرگانی له گه‌روی هورمز.
هاوكات پێگه‌ی ئاكسیۆسی ئه‌مریكی له زاری به‌رپرسێكی ئه‌و وڵاته‌وه بڵاویكردۆته‌وه كه هێرشه‌كانی ئه‌مشه‌و فراوانترن له هێرشه‌كانی دوێنێ.
هاوكات میدیای ئێران بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مشه‌و ده‌نگی ته‌قینه‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باشوری وڵاته‌كه‌یان بیستراون له‌وانه، به‌نده‌ر عه‌باس، سیریك، چابه‌هار و كه‌نارك، هه‌روه‌ها سیستمی به‌رگریی ئاسمانی له كه‌ناراوه‌كانی به‌نده‌رعه‌باس و قشم خراوه‌ته كار.