دۆناڵد ترمب، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند کە پەیوەندییەکیان پێگەیشتووە و ئێران بە ئاشکرا و بە شێوەیەکی چڕ هەوڵ دەدات رێککەوتنێکی ئاشتی و چارەسەر ئەنجام بدات.
ئاوێنە: لەم چوارچێوەیەدا، ئەگەری گەڕانەوە بۆ شەڕ بەدوور زانراوە و پێشبینی دەکرێت ئەو لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا زیاتر ئاڕاستەی بازاڕەکانی دارایی کرابن بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە.
لە لایەکی دیکەوە، نیگەرانی و توڕەیی ئەمریکا بەرامبەر بە هێرشەکانی ئێران بۆ سەر کەشتیوانی لە گەرووی هورمز نەشاردرایەوە. لەمبارەیەوە جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە وەڵامی هەر هێرشێک لەو ناوچەیە دەدرێتەوە، هەروەها هەڕەشەی هەڵوەشاندنەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن و ئامانجکردنی سەرکردەکانی ئێران لەلایەن واشنتۆنەوە کراوە.
هاوکات، فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بۆ دووەمین رۆژی لەسەریەک، شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی ئەنجامداوە، کە بە بەراورد بە شەپۆلی یەکەم، لە رووی ژمارە و ئامانجەکانەوە فراوانتر و بەرفراوانترە.