سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به 10 موشه‌كی بالیستی هێرشیان كردۆته سه‌ر ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای ئاسیا‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردن كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت.
ئاوێنه: سوپای پاسدارانی ئێران له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به 10 موشه‌كی بالیستی هێرشمان كرده سه‌ر ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی كۆنترۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له رۆژئاوای ئاسیا‌و بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌زره‌ق له ئوردن كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌خۆده‌گرێت.
سوپای پاسداران جه‌ختی كردۆته‌وه كه له ئه‌گه‌ری دوباره‌بونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مریكادا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌یان، ته‌واوی بنكه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج.
ئه‌مریكا هێشتا له‌باره‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌ی سوپای پاسدارانه‌وه لێدوانی نه‌داوه.
هاوكات ئاژانسی ره‌سمی ئوردن له‌زاری سوپای وڵاته‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سیستمی به‌رگریی ئاسمانی ئوردن هه‌شت موشه‌كی ئێرانی خستونه‌ته‌خواره‌وه.
ئاژانسه‌كه هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، به‌شێك له پارچه‌كانی ئه‌و موشه‌كانه كه‌وتونه‌ته خواره‌وه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیان به‌دواوه نه‌بوه.