دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكاو بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه و تێیدا باسیان له پرسی ئێران كردوه‌و هه‌روه‌ها نه‌ته‌نیاهو ره‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا گرتوه له‌باره‌ی بونی ئیسرائیله‌وه.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، دوێنێ پێنجشه‌ممه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌ته‌نیاهو، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ئه‌نجامداوه‌و دەربارەی گۆڕانکارییەکانی پەیوەست بە ئێران قسەیان کردوە.
بەپێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هەردولا گفتوگۆیان لەسەر "هەنگاوی هەماهنگ لە بەرە جیاوازەکاندا" کردوە و ترەمپ، نەته‌نیاهوی لە ڕێوشوێنەکانی ئەمریکا دژی ئێران ئاگادارکردوەتەوە.
لە راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل‌دا ئەوەش هاتوە، نەته‌نیاهۆ لەم گفتوگۆیەدا ڕەخنەی لە لێدوانەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و کەسە نزیکەکانی دژی بونی وڵاتی ئیسرائیل گرتوە و جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی ناوچە ئەمنییەکان به‌درێژایی سنورەکانی نێوان ئیسرائیل و لوبنان کردوەتەوە.