رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویكرده‌وه، ئیسرائیل چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگریی نوێی داوه‌ته ئه‌مریكا كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه ئێران خه‌ریكی تاوتوێكردنی پلانێكی نوێیه بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
ئاوێنه: رۆژنامه‌ی واڵ ستریت جۆرناڵ له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، به‌م دواییانه ئیسرائیل چه‌ند زانیارییه‌كی هه‌واڵگریی داوه‌ته ئه‌مریكا كه به‌پێی زانیارییه‌كان ئێران خه‌ریكی تاوتوێكردنی پلانێكی نوێیه بۆ تیرۆركردنی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
شه‌وی رابردو ته‌رمی ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری پێشووی ئێران، کە لە هێرشێکی ئیسرائیل‌دا کوژرا، لە مەشهەد بە بەشداری سەدان هەزار کەس بەخاک سپێردرا. پرسەکە گۆڕا بۆ نیشاندانی توڕەیی بەرامبەر بەئەمریکاو ئیسرائیل‌و پرسەگێڕان چەندین لافیتەیان لەدژی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرزکردبووە کە لەسەری نووسرابوو "ترەمپ دەکوژین".
پێدەچێت ئەو زانیارییانەی ئیسرائیل زیاتر لە جاران کاریگەرییان لەسەر بیرکردنەوەی سەرۆکی ئەمریکا دروستکردبێت. ئه‌و رۆژی چوارشه‌ممه له ئه‌نقه‌ره بە ئاشکرا ئاماژەی بە بونی هەڕەشە له‌سەر ژیانی خۆی کرد‌و وتی "ئەوان دەیانەوێت ڕێبەری ئەمریکا، واتە من، لەناو ببەن" و "ناوی من لەناو هەمو لیستەکانی ئەواندایە."
دۆناڵد تره‌مپ، هه‌وڵه شكستخواردوه‌كه‌ی ته‌موزی 2024 بۆ تیرۆركردنی له پێنسیلڤانیا به كاری ئێران ده‌زانێت.
کۆمەڵێک لە ڕەخنەگرانی ترەمپ دەڵێن، تره‌مپ ئه‌و بابه‌ته‌ی كردۆته گوتارێكی سیاسی بۆ خۆی به ئامانجی بەدەستهێنانی هاوسۆزی و پشتگیری لە ئەمریکا، بەڵام لە بەرامبەردا زۆر کەس بە پشتبەستن بە هەوڵەکەی سوپای پاسداران لە ساڵی 2022 بۆ تیرۆرکردنی جۆن بۆڵتن، ڕاوێژکاری پێشوی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی تیرۆرکردنی ترەمپ لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە زۆر جدی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بی بی سی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه تەنانەت ئەگەر دۆناڵد ترەمپ ئەم بابەتە بۆ پڕوپاگەندەی سیاسییش بەکاربهێنێت، ئەزمونی مێژویی ئەمریکا نیشانی دەدات کە هەوڵه‌كانی تیرۆرکردنی سەرۆکانی ئه‌و وڵاته، مەرج نییە ببێتە هۆی زیادبونی جه‌ماوه‌رییان.
وه‌ك بی بی سی ئاماژه‌ی پێداوه، لە ساڵی 1950ەوە تا ئێستا لانیکەم شەش هەوڵی چەکدارانەی تیرۆرکردن دژی سەرۆک کۆمارەکانی ئەمریکا ڕویانداوە؛ لە تیرۆرکردنی جۆن ئێف کەنەدی کە سەرکەوتو بو، تا هەوڵە شکستخواردوەکانی دژی هاری ترۆمەن، جێراڵد فۆرد و ڕۆناڵد ڕیگان. لە کاتێکدا ترۆمەن و فۆرد دوای ئەم هێرشانە نەیانتوانی ره‌وتی دابەزینی ئاستی جه‌ماوه‌ری خۆیان پێچەوانە بکەنەوە، بەڵام ڕیگان به‌پێچه‌وانه‌وه دوای ته‌قه‌لێكردنه‌كه‌ی له ساڵی 1981 بە قسه خۆشه‌كانی و هێمنییەکەی، شەپۆلێک لە هاوسۆزی گشتیی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کرد.
ئێستاش زۆر کەس لەو بڕوایەدان ترەمپ ــ کە ریگان سەرۆک کۆماری دڵخوازییه‌تی ــ هەوڵ دەدات بە جەختکردنەوەی بەردەوام لەسەر هەڕەشەی سەر ژیانی، وێنەیەکی هاوشێوە لە خۆڕاگری و سەرکردایەتیکردن پێشکەش بکات.