فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم بانگه‌شه‌یه‌كی ئێران له‌باره‌ی هاتوچۆ له گه‌روی هورمز ره‌تده‌كاته‌وه‌و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه گه‌روه‌كه له كۆنترۆڵی ئێران‌دا نییه.
ئاوێنه: فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا-سێنتكۆم، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی، میدیا فەرمییەکانی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکەن کە تێپەڕبون به گەروی هورمزدا تەنیا لەو ڕێڕه‌وانه‌وه ڕێپێدراوە کە ئێران دیاری‌یان دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، راستییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێران کۆنترۆڵی گەروی هورمزی بەدەستەوە نییە.
وتوشیه‌تی، لە سەرەتای مانگی ئایارەوە، هێزەکانی ئەمریکا هاوکاربون لە ئاسانکاری بۆ تێپەڕبونی سەرکەوتوانەی زیاتر لە 800 کەشتیی بازرگانی و 380 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لەو گەروە گرنگه‌وه.